KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :2چالاکوانی سیاسی سزای سێدارە و 20هاوڵاتی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

دوو چالاکوانی سیاسی کورد سزای سێدارە و بیستی دیکەش سزای بەنکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شارەکانی کوردستان نزیکەی ٢٢ چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢دا، نزیکەی ٢٢ چالاکوانی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دادگایی کراون، کە دوو کەسیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە و، ٢٠ کەسی دیکەیان سەرجەم سزای ٦٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە، هاوکات یەکێکیان پێ بژاردنی بڕی ١٠ ملیۆن تمەن پارەی بە سەردا سەپێندراوە.

فیرووز مووسالوو خەڵکی کۆتۆل و، حاتم ئۆزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان، دوو بەندکراوی سیاسین کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە، هەروەها عەزیز قادرتاج مامۆستای قوتابخانەیەکی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

زیاترین سزاکان کە ١٥ حاڵەتە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە سەر چالاکوانانی کورد سەپێندراون

___

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئاشکرا دەکرێت

nusar1

حەسەکە: کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند

nusar1

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW