KDC

بەگوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان سوپای ڕوسیا لە شاری بۆچای کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە


بە گوێرەی ئەو وێنە و ڤیدۆیانەی کە لە مانگە دەستکردەکانەوە وەرگیراوە، سوپای ڕوسیا لە سەرەتای مانگی سێ، لە شاری بۆچای هاووڵاتیانی ئۆکرانی کۆمەڵکوژ کردووە.


بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، کە لەلایەن کۆمپانیای ماکساری ئەمەریکی بۆ تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان بڵاو کراوەتەوە، شارۆچکەی بۆچای پارێزگای کیێڤی ئۆکرانیای بە پێچەوانەی گوتەکانی مۆسکۆ پیشان دەدات، کە کوژرانی خەڵکی سڤیلی شارۆچکەکە پێش ڕۆیشتنی سەربازە ڕوسییەکان ڕوویداوە.


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کە وێنەکانی شیکردۆتەوە، ئەوەی دەرکەوتووە، کە لە وێنەی مانگە دەستکردەکان دەردەکەوێت، دەگەڕێتەوە بۆ نێوەڕاستی مانگی ئازاری 2022، بە وردی لە شوێنی ئەو تەرمانەیە کە لە دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆکرانیاوە ئاشکرایان کردوون.


ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕو کە شیکردنەوەی وێنەکان، ئەوە دەردەخات کە زیاتر لە سێ هەفتە لەمەوبەر چەندین هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، کە شارۆچکەکە لەوکاتەدا لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕوسیادا بووە.



سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا.. قەدەغەی بەرھەم ھێنانی به رهه مه پلاستیکییه کان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

KDC

چین هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی G7

KDC

ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW