KDC

سوید:زۆرینەی پەرلەمان داوای توندکردنەوەی یاسای لێسەندنەوەی منداڵ لە دایک و باوکانیان دەکەن

وابڕیارە پەرلەمانی سوید لە کۆتایی مانگی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای حکوومەت Lex lilla hjärtat بدات، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی پاراستنی ئەو منداڵانەی لە خێزانەکانیان سەندراونەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتە هەواڵێکی رادیۆی سوید، زۆرینەی پەرلەمان پێیانوایە ئەو جەختکردنەی کە لەلایەن پڕۆژە یاساکەوە کراوە، بەس نییە و داوای توندکردنەوەی زیاتری یاسای چاودێری و بە زۆر سەندنەوەی منداڵان و گەنجان لە دایک و باوکان دەکەن، کە پابەند نابن بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان بە گوێرەی یاساکانی سوید.

گوتەبێژی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی پارتی پارێزگار، کامیلا گرۆنڤال، گوتی پارتەکەی پێشنیارێکی نوێ دەخاتە بەردەم بۆ توندکردنەوەی یاساکە، ئەوەش دوای هەڵبژاردنی داهاتوو لە پایزدا.

مانگی ڕابردوو حکوومەت هەمواری یاسادانانی پێشکەش بە پەرلەمان کرد، لەسەر ئەو منداڵانەی کە بەناچاری گرینگیان پێدراوە لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەموارکردنەکان مەرجی نوێ دەسەپێنن لەسەر گەڕانەوەی منداڵەکان بۆ خێزانە ڕەسەنەکانیان، دوای ئەوەی بە زۆر لێیان سەندراوە.

پێشنیارەکەی حکوومەت پێنج هەموارکردنەوە لەخۆ دەگرێت، کە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لینا هالینگرین، گوتی کە مەرجی خێزانە ڕەسەنەکە باشتر دەبێت پێش ئەوەی منداڵەکە بگەڕێندرێتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرینگی پێ دەدرێت.

ئەو پێنج پێشنیارکراوەی کە بریارە لە سەرەتای مانگی تەموزەوە ئەگەر پەرلەمان پێی ڕازی بێت جێبەجێ بکرێت، ئەمانەی خوارەوەن:

1- کاتێک منداڵان بە زۆر گرینگیان پێ دەدرێت، چونکە لە ماڵەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی (Socialnämnden) مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات، کە چاودێری زۆرەملێ لەلایەن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە جیا بکاتەوە.

2- لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی ناچارە ڕەچاوی بکات، لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا، ئایا چەند هۆکارێک هەیە بۆ داواکردنی قەدەغەکردنی گەڕانەوەی منداڵەکە بۆ خێزانەکەی، قەدەغەکردنی گەڕانەوە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕێگرتن لە گەڕانەوەی لە ناکاوی منداڵ بۆ خێزانەکەی، بەجۆرێک کە کاریگەری لەسەر منداڵەکە هەبێت.

3- ناچارکردنی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ڕەچاوکردنی گواستنەوەی چاودێری منداڵ بۆ خێزانی جێگرەوە دوای دوو ساڵ، لە جیاتی ماوەی سێ ساڵی ئێستا، بۆ ئەوەی گواستنەوەی دەستبەسەرکردن مەرجی باشتر بۆ بەردەوامبوون و سەلامەتی چاودێری دروست بکات.

4- ناچارکردنی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی منداڵەکە، دوای ڕاگرتنی چاودێری بە گوێرەی یاسای LVU .

5- ناچارکردنی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەگەر پێویست بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئالوودەبوونی دایک و باوک بۆ نموونە، لیژنەکە دەتوانن داوا لە دایک و باوکان بکەن، کە تاقیکردنەوەی دەرمان بکەن.

بابەتی چاودێری زۆرەملێی منداڵان مشتومڕی بەربڵاوی لە سوید و دەرەوەی وڵات لێکەوتەوە، تا ئەو رادەی خێزانە کۆچبەرەکان لە چەندین شار خۆپیشاندانیان ئەنجام دا دژی ڕێوشوێنی چاودێری زۆرەملێ و، سایت و لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەی، کە بە “ڕفاندنی سیستماتیکی منداڵانی موسڵمان” وێنایان کرد، بەرزکردەوە.

حکوومەت و دەستەڵاتدارانی سوید، کەمپینەکەیان بە “چەواشەکار” لە قەڵەمدا، کە لەلایەن توندڕەوەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە سویدیان بە ئامانج گرتووە.

ئێستا دوو ساڵ بەسەر کەیسی ئیسمەراڵدای تەمەن 3 ساڵ کە بە کەیسی “دڵی بچووک” ناسراوە، تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی لە ماڵی دایک و باوکی لە نۆرشۆپینگ بە مردوویی دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لە ماڵی خێزانی جێگرەوە گەڕاوەتەوە، گیانی لە دەستداوە. لەکاتی مردنیدا، منداڵەکە لە بەشێکی زۆردا بریندار بووە و، بڕێک دەرمانیش لە نموونەی خوێنیدا دۆزراوەتەوە.

دادگا کە پێداچوونەوەی بە چاودێری زۆرەملێی منداڵەکەدا کرد، ئەولەویەتی داوەتە مافی دایک و باوک بە منداڵەکەی، لەسەر مافی منداڵ بۆ جێگیربوون لە خێزانی جێگرەوە.

چیرۆکی ئەو منداڵە بووەتە هۆی هەڵچوون لە سوید و، هەموو لایەنە پەرلەمانییەکان قسەیان لەسەر کردووە و، دەڵێن کار دەکەن بۆ دابینکردنی پاراستنی زیاتر بۆ منداڵان لە چاودێری زۆرەملێدا.

هەندێک لایەنی پێشنیارەکانی حکوومەتیان بەکەم زانی و داوای توندکردنی زیاتریان کرد. لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەیانەوێت بنەمای “بەرژەوەندی باشتر بە منداڵان” لە کێشەی چاودێری زۆرەملێدا گرینگی زیاتری پێ بدەن.

___

یەکێتی ئەوروپا : :بۆ ناساندنی ناسنامەی کۆچبەران ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و دەستەی کارگێری ناوەندی سویسرا کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW