KDC

واشنتن سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران گەشبین نین

ئه‌نتۆنی‌ بلێنكن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای‌ هه‌وڵه‌كان، گه‌شبین نین‌ به‌ گه‌یشتنه‌ ڕێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له‌باره‌ی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه‌، هاوكات تاران ڕاده‌ستكردنی‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ به‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی‌ ئه‌تۆم ئاشكرا كردووە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، نید برایس وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا ڕایگه‌یاندبوو، کە وڵاته‌كه‌ی‌ بڕوای‌ وایه‌ هێشتا هه‌لیان له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ی‌ ماون له‌گه‌ڵ ئێران، له‌باره‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ ڕێکكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌.

به‌گوێرەی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ هه‌واڵیی ئه‌كسیۆسی‌ ئه‌مەریكا، تاران پێشنیارێكی‌ ئه‌مەریكای‌ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ناوی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران له‌ لیستی‌ تیرۆر، له‌به‌رانبه‌ر ڕاگه‌یاندنی‌ ئاشكرای‌ تاران به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاست

___

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

رووسیا: ئێمە ئەفغانستان باش دەناسین، ناتوانن بەپێی یاساکانی رۆژئاوا بژین

KDC

ناوەندی بەریتانیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێراق لە لەندەن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW