KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :بۆجاری دووەم هاوڵاتی زانکۆ مەسعودی دەستبەسەر دەکرێتەوە

زانکۆ مەسعودی خەڵکی سەقز، کە ساڵی ڕابردوو ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانکۆ مەسعودی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز دەستبەسەر کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەسعودی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی زانکۆ مەسعودی و، وێڕای بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەکەیان، زانکۆیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ زانکۆ مەسعودی روون نییە.

___

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

nusar1

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

nusar1

راگەیاندنی ئەنجامەکان دوادەخرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW