KDC

لە شارۆچکەیەکی دیکەی ئۆکرانیا دەیان تەرم دەدۆزرێنەوە

لە شارۆچکەیەکی دیکەی ئوکرانیا دەیان تەرم دەدۆزرێنەوە

سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەیەکی نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە دوای کشانەوەی سوپای ڕوسیا دەیان تەرم دۆزراونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئۆکرانی، پارێزگاری ماکاریڤ، ڤادیم تۆکار، رایگەیاند، لە دوێنێوە 132 کەسیان دۆزیوەتەوە، کە لەلایەن هێزە ڕوسیەکانەوە تەقەیان لێکراوە و وکژراون.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، پۆلیس وتی «کە نزیکەی 20 تەرمیان لە ماکارێڤ دۆزیوەتەوە.»

ئەمە دوای ئەوە هات، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، هێزەکانی ئۆکرانی دەستیان بە کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکە کرد.

ماکارێڤ 48 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای کیێڤەوە دوورە، تەنیا 28 کیلۆمەتر لە بۆتچای ئەو شارۆچکەیەی، کە هەفتەی ڕابردوو هەواڵی کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی لێ بڵاوبووەوە، کە دوای کشانەوەی سەربازانی ڕوسیا، تەرمی سەدان کەس لە دانیشتوانەکەی دۆزرانەوە.

مۆسکۆ لەلایەن خۆیەوە ڕەتیدەکاتەوە کە هێزەکانی لە تاوانی جەنگ بەشداربووبن و، دەڵێت ئەو پڕوپاگەندەیە لەلایەن کیێڤەوە کراوە.

تۆکار ئەوەشی خستەڕوو، کە ناتوانرێت چەندین بینای شارۆچکەکە بگەڕێندرێتەوە دۆخی خۆیان و، هەروەها تێبینی ئەوەی کرد کە ماکارێڤ ماوەی زیاتر لە مانگێکە بێ ئاو و کارەبا و گەرمکردنەوە بووە.

جێی باسە، ماکارێڤ پێش دەستپێکردنی شەڕەکە، 15 هەزار هاووڵاتی نیشتەجێی بوون.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ئوسترالیا ئامادەکاری بۆپێشهاتی لافاوی نوێ دەکات

nusar1

شەڕ لە نێوان هێزێکی کوردی رۆژهەڵات و سوپای ئێران روو دەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW