KDC

لە ئەمەریکا پزیشکێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە بواری داهێنانی پزیشکی وەردەگرێت

لە شاری نیۆرک بە ئامادەبوونی سێ هەزار کەس، لە نێو 100 پزیشکی داهێنەر، کوردێک بەهۆی داهێنانی پزیشکی و خزمەت بە مرۆڤایەتی، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکرێت.

پزیشکە کوردەکە ناوی غازی زێبارییە و، خەڵاتەکەی لە کۆنگرەی هاوپشک و لەلایەن رێکخراوی میلاک- پەنکریاسی نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکرا.

ناوبراو لە ساڵی 1976ەوە لە ئەمەریکا نیشتەجێیە و سەرەتا لە شاری نیۆرک بووە، ئێستا لە ولایەتی لۆزیانا دەژی و، چەندین کاری داهێنانی لە بواری نەشتگەری چاندن ئەنجام داوە.

زێباری لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی دا، گوتارێکی کورتی پێشکەش کرد و، باسی لە خەبات و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد، کە بە هاوکاری هاوپایەمانان داعشیان تێکشکاندوە.
زێباری باسێکی ژیانی خۆی کرد، کە لە ساڵی 1975 لە ئەشکەوتەکان دا درێژەی بەخوێند داوە و، پاش نسکۆی شۆڕش، ئاوارەی ئێران بووە و، ل ەساڵی 1976 ڕووی لە ئەمەریکا کردووە و درێژەی بە خوێندن داوە.

لە بەشێکی دیکەی گوتارکەیدا، باسی گیانپارێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد، کە پارێزەری سەر و ماڵی هەموو خەڵکی کوردستان بوون، بۆیە لە هەموو کات و ساتێکدا لە ئاست شەهیدان و قارەمانێتی پێشمەرگەدا وەفادارن، گوتیشی: “ئەگەر خەباتی پێشمەرگەکان لە پێناوی ئازادیدا نەبوایە، ئەوا زیندوو نەدەبووم و ئەمڕۆ لێرە ئەم خەڵاتەم وەرنەدەگرت”.

زێباری لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا لە بەردەم ئامادەبوواندا، جینۆساید و ڕەشەکوژی خەڵکی کوردستانی لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە گرێدایەوە بە رووداوەکانی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و، لەم بارەوە گوتی: “خەڵکی ئەمەریکا زۆر زوو شت لە بیر دەکەن، رەنگە چەند مانگی دیکە نەزانن لە ئۆکرانیا چی روویداوە، هەر بۆیە ئەرکی ئێمەیە لە هەموو جێگایەک فیداکاری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانیان بە بیر بهێنینەوە، بەم جۆرە وەفا و سۆزی خۆمان بۆ خاک و خەڵکی کوردستان لەبیر نەکەین”.

شایەنی باسە، دکتۆر غازی زێباری، لە ساڵانی نەوەدەکان هاوکاربووە بۆ ئەوەی دەرمان و تیمی پزیشکی لە ئەمەریکاوە بگاتە کوردستان، ئێستاش لە بەرنامەیدایە کە بە هاوکاری هاوپیشەکانی و، بە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند کەرەستەی پێشکەوتووی پزیشکی، لەگەڵ چەند تیمی پزیشکی بهێننە کوردستان، ئەوەش لە پێناو پێشخستن و خزمەت بە کەرتی تەندروستی کوردستان”.

___

کەنەدا: بەهەزاران کەس بەشداریان لە ڕێپێوانی پشتگیری لەخۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران کردبوو

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی کرد

KDC

نامەی چوار شەهید

KDC
KDC

FREE
VIEW