KDC

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

لە بەردەوامی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا ،هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ڕوسیا بەرەو هەڵوێستی جیاواز ودژبەیەک هەنگاو دەنێن
سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی داگیرکاری ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا لە 24مانگی دوو ،بیرکردنەوەکان بەئاستێک بوو ،گەر کۆمەڵە سزایەکی توندی یەکگرتوو دژ بە ڕوسیا بگیرێتە بەر ئەوا ڕوسیا بەتایبەت ڤلادمیر پۆتین ناچاری گەڕانەوە ، دەستبەرداری هێرشەکانی دەبێت ، و سزا ئابورییەکان قورساییەکی بەهێز لە هەڵوێستی ڕوسیا دەکات
لەلایەکی تر بۆچوونی چاودێران بە تایبەتیش یەکێتی ئەوروپا کە شەڕ درێژە ناکێشێت و لە ماوەی هەفتەیەک یان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و کۆتایی دێت
بەڵام ئەمانە پێچەوانە بوونەوە ،ئەوەی چاودێران پێشبینیان دەکرد تەواو جیاوازە ،شەڕ درێژەی هەیە و کۆمەڵە سزاکان چەند زیانی ڕوسیایی هەیە ،لەبەرامبەر بە زیاترەوە زیانەکانی بۆ ئەوروپا زۆرترن ،ڕۆژانە کاریگەری ئابورییەکان کەڵکە دەبن ،ئەمەش هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا بەرەو هەڵدێر دەبات
کێشەی سوتەمەنی و وزە و دابین کردنی ،بە تایبەت کە یەکێتی ئەوروپا لەسەدا چل پەیوەستە بە گازی ڕوسیاوە و سێیەکی هاوردەی سوتەمەنی وزە لە ڕوسیاوە دابین دەکەن ،ئەمەش وای لە ئەڵمانیا کردووە ،تائێستا بەیەکجاری دەستبەرداری وزە و گازی ڕوسیا نەبێت و فەرەنساش نەیتوانیوە تەنانەت پەیوەندییە دبلۆماسییەکانیش بەتەواوی دابڕێت.

لەهەموو ئەگەرێک و پێشهاتێکی نوێ بوونی هەڵبژاردنی هەنگاریا و دوبارە سەرکەوتنی ڤیکتۆر ئاوربان ،کە بەهاوڕێی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا و نوێترین هەڵوێستی لە ناو یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە گاز و ستەمەنی ڕوسیا بە ڕۆبل بکرێت ،هەرچەندە هەنگاریا وڵاتێکی بچووکە ،بەڵام کاریگەری بەهێزی لە هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا دا هەیە ،دابەشبوونی هەڵوێستەکان لەپاش بەردەوامی شەڕ و دەرئەنجامە ئابورییەکان ئەو هەڵوێستە یەکگرتووییەی پەک خستووە یاخود هەڵوێستی جیاواز و خوێدنەوەی تری بۆ دەکرێت

بەرلین تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە کە سزا بەسەر کەرتی گاز و نەوتی ڕووسیادا بسەپێنێت ،کە بە قورسی پشتی پێدەبەستێت .
کریستیان لیندنەر وەزیری دارایی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا ناتوانێت بەبێ دابینکردنی جێگرەوەیەک ،بڕینی گازی ڕووسی لە کاتی خۆی ئەنجامی بدات و زیاتر لە ڕووسیا زیانی ئابوری بۆ ئەڵمانیا هەیە
ڤیلینا چاکارۆڤا، بەڕێوبەری پەیمانگای نەمسایی بۆ سیاسەتی ئاسایش و ئەوروپا لە تویتەرێکدا وتی: “پارەدانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕوسیا بۆ وزە لە سەرەتای شەڕەکەوە لە ئۆکرانیا بەهای 27.3 ملیار یۆرۆ بووە ، 9465 ملیار بۆ نەوت و 17.1 ملیار بۆ گاز و نۆ ملیۆن بۆ خەڵوز بووە

لەمبارەوە سایتی دی ڤی ئەڵمانی هەڵوێستی مارتن کوینز جێگری بەڕێوبەری پەیمانگای سندوقی مارشاڵ ئەڵمانی لە پاریس وەرگرتووە دەڵێت «خێرایی لە هەڵوێست و وەڵامدانەوەکان لە دوای 24مانگی وایکردووە ،کە هەڵوێستەکان بگۆرێت و، بەڵام ئەمە سنووری خۆی بڕی و ئێستا کۆمەڵە سزاکان بە مەبەست بێ لێکۆڵینەوە بەرزدەکرێتەوە

خاڵێکی دیکەی ناکۆکی بۆ ئەوروپا چۆنیەتی مامەڵەکردنی دیپلۆماسیانە لەگەڵ ڕوسیادا و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ڕەخنەی لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەگرێت ، کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەوە لەگەڵ سەرۆکی کرێملین پەیوەندیەکانی نەبڕییوە.

ماتیوز موراڤتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندی وتی کە “هیچ کەسێک دانوستانی لەگەڵ هیتلەردا نییە” ، ماکرۆنیش وەڵامی دایەوە وتی “ڕاسیستە توندرەوەکان دژی بەیەکەوەبوونن »کە ئەمە وای لە وارشۆ کرد باڵیۆزی فەڕەنسای بکشنێتەوە

مارتن کوینز ئەم لێدوانانە لە سەرووی هەموو شتێکەوە بە “ئامانجی سیاسی ناوخۆیی” دەزانێت. “فشارێکی گەورە لەسەر ئەوروپییەکان هەیە، بەتایبەتی وارشۆ، بەرلین و پاریس، بۆ چۆنیەتی بەردەوام بوون و کارکردن لەگەڵ کێشەی ئۆکرانیا هەیە

سۆران حەسەن

___

ئافرەتانی پۆلۆندا بەرگری لە کۆچبەران دەکەن

KDC

لیژنەیەک بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێم پێک دێت

KDC

دەزگای هەواڵگری سوید :ڕەخنەلەنەپارستنی زانیارییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەگرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW