KDC

ڕۆناڵدۆ لە کێشەدایە

پۆلیسی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردەوە کە لە کاتی یاری مانچستەر یونایتد × ئیڤەرتۆندا تەلەفۆنی هاندەرێکی گەنجی شکاند

کەیسەکە خراپتر بوو کاتێک پۆلیسی لیڤەرپول ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیەکیان لە کەیسەکە کردووەتەوە و هاوکاری ئیدارەی ئیڤەرتۆن دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو رووداوە

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: “ئێمە لەگەڵ مانچستەر یونایتد و ئیڤەرتۆن هەماهەنگی دەکەین لە دوای راپۆرتی هێرشێک لە کاتی یاریەکەدا ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە منداڵێک دوای کۆتایی یارییەکە لەلایەن یاریزانێکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لێکۆڵینەوەکان لە ئارادایە و لە ئێستادا ئەفسەران هاوکاری یانەی تۆپی پێی ئێڤەرتۆن دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە کامێراکانی ئاسایش و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی فراوان لەگەڵ شایەتحاڵەکان بۆ ئەوەی بزانن تاوانێک هەبووە یان نا”

ڕۆناڵدۆ وتی: “هەرگیز ئاسان نییە مامەڵە لەگەڵ هەستەکان بکەین لە ساتە سەختەکاندا وەک ئەوەی ئێستا ڕووبەڕووی دەبینەوە”

___

ئاماری زیانەکانی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا

nusar1

جنێف: ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1

زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا ناتوانن پارەی کارەباو گاز بدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW