KDC

ژنانی ئۆکرانی لە سوید بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردەهێندرێن

لە ماوەی دوایین ئۆپەراسیۆنیاندا لە مانگی ئازار، پۆلیس 38 پیاوی بەگومانی کڕینی سێکس لەگەڵ ئافرەتە ئۆکرانییەکان دەستگیرکردووە.

سایمۆن هیگسترۆم، لێکۆڵەری پۆلیس دەڵێ، دەکرێت لە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕوون بێت، کە ژنانی ئۆکرانی بە هۆی شەڕەوە پەنایان هێناوە، بەڵام ئەو جۆرە پیاوانە هیچ گرینگی بە کارەساتی ئەو ژنە ئۆکرانیانە نادەن.

لە راپۆرتێکدا کە ئێس ڤی تی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، کە شەڕ ژنانی ئۆکرانیای ناچار کردووە، کە لەشفرۆشی بکەن، ئەمە لە دواین ئۆپەراسیۆنی پۆلیسدا هاتووە.

مانگی ڕابردوو، پۆلیس 38 پیاوی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکرد، لەوانە 30 پیاویان بە پارە سێکسیان لەگەڵ ژنانی ئۆکرانیا کردبوو.

هیگسترۆم، گوتیشی: “لە ڕابردوودا ژنانی ئۆکرانی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسدا پرسیاریان لێکراوە، ئەزموونی پێشووی لەشفرۆشییان هەبووە، بەڵام ئێستا جیاوازە، لەگەڵ هەموو ئەو ژنانە گوتیان ئەو شەڕە بوو کە ئەوانیان بەرەو لەشفرۆشی بردووە، ئەوەشیان زیاد کرد کە هیچ هەڵبژاردنێکیان نییە جگە لە فرۆشتنی جەستەیان بۆ یارمەتیدانی خێزانەکانیان لە ئۆکرانیا”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی پۆلیس، زۆرێک لە ژنان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەخرێنە نێو بازرگانی سێکسی و، لەوێ پارە و شوێنی نیشتەجێبوونیان پێشکەش دەکرێت بۆ گەشتکردن بۆ سوید، تا کاری لەشفرۆشی بکە.

هیگسترۆم ئەوەشی روونکردەوە، کە بازرگانانی سێکسی، پاکێجێکی تەواویان پێشکەش دەکەن، کە گەشت و حەوانەوەیان دەگرێتەوە و، دواتر نۆرەی ئەو کارپێکەرانەیە کە وەک نێوەندگیری ئافرەتان و کڕیارانی سێکس کار دەکەن، هەموو شتێکیشیان زۆر بە ڕێکخراوەیی دەکەن.

یاسای سویدی کڕینی سێکسی بە تاوان ناساندووە نەک فرۆشتنەکەی، ئەوانەی کە پارەی کڕینەکە دەدەن، سزا دەدرێن، لەکاتێکدا ئەو کچانەی کە بەدوای سێکسدا هاتوون قوربانی دەستی بازرگانین و، ئەوانەی بۆ لەشفرۆشی بەکاریان دەهێنن، سزا دەدرێن.

جێ باسە، لە مانگی ئایاری 1998دا پەرلەمانی سوید، یاسایەکی پەسەند کرد کە سزای ئەو کەسانە دەدا، سێکسیان بە زۆر، یا پارە کردووە.

___

تەندرووستی کۆڵبەرێکی کورد ناجێگیرە

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا داوای خۆبەدەستەوادان لە سەربازانی ئۆکرانی دەکات

nusar1

هێزێکی گەوورەی ئەمەریکا لە سوریا بەرەو هەرێمی کوردستان پاشکەشەدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW