KDC

ئۆکرانیا وڕوسیا :نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی شەڕو لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژی سەر ئافرەتان و پارێزگاری لە منداڵان دەکات

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جارێکی دیکە داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەکات و، لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکات، کە باس لە دەستدرێژی سێکسی لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بڵاو کراونەتەوە، هەروەها داواش دەکات پارێزگاری لە منداڵانی ئاوارەی دەستی شەڕ بکرێت.

کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمەریکا و ئەلبانیا، لە بارەی گرینگترین پێشهاتەکانی بەردەوامی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا باس لەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیا باس لە دەسترێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان لەلایەن سوپای ڕوسیا دەکرێن و، پارێزگاری کردنی منداڵانی ئاوارەش، کە بەکارنەهێندرێن و شوێنگەیەکی پارێزراو ئاسایشیان بۆ دابین بکرێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئافرەتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا داوایکرد، کە پێویستە هەر ئێستا ئەم شەڕە بوەستێت.

لەبەردەوامی وتەکەیدا ڕایگەیاند, کە بەداخەوا دیسانەوە گوێیان لە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە, پێویستە ئەو دەنگۆیانە بەهەند وەرگیرێت و, لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنیان لەبارەوە بکرێت.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سەردانی بنکەی ئاوارەکانی ئۆکرانی کردبوو، هۆشداری بەپەلەی دا، کە ئاوارەی تێکەڵاوبوونی بەکۆمەڵ و بەکارهێنانی توندوتیژی و دامەزراندنی کەسانی هەلپەرست، کە دۆخەکە بۆ مەرامێکی دیکە بەکاردەهێنن.

هەروەها مانوێل فۆنتاین بەڕێوەبەری بەرنامەی فریاکەوتنی یونیسێف، ڕایگەیاند، کاتی کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە هاتووە و، منداڵانی ئۆکرانیا ناتوانن لەوە زیاتر چاوەڕێ بکەن.

فۆنتاین کە لە سەردانێکی بۆ ئۆکرانیا گەڕاوەتەوە، هۆشداریدا لە مەترسی سەرهەڵدانی برسیەتی لە ئۆکرانیا.

وتیشی: “لەو 3.2 ملیۆن منداڵەی کە مەزەندەیان کردووە و لە ماڵەوە ماونەتەوە، نزیکەی نیوەیان لە مەترسی نەبوونی خۆراکی پێویستدان و مەترسییەکان زۆرن، پێویستە منداڵان ئاسایش و خۆراکیان بۆ دابین بکرێت”.

سۆران حەسەن

___

وەزیرێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC

بیست ساڵ لەمەوبەرو لە (11) ی سێپتەمبەردا

KDC
KDC

FREE
VIEW