KDC

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ پۆڵندا بە پێشلکردنی مافەکانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات

لەگەڵ ئەوەی پۆڵەندا بەگەرمی پەنابەرانی ئۆکراینا وەردەگرێت، ئەمنستی ئینتەرناشناڵ وارشۆی تۆمەتبارکردووە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرانبەر پەنابەرانی ئەو وڵاتانەی لە عێراق، یا سوریا، کە لەسەر سنووری پۆڵەندا و بیلاڕوسیادان.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، پۆڵەندای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژ بە پەنابەران لە سنووری پۆڵەندا – بیلاڕوسیا. زانیاری نوێ لە ڕێکخراوەکەوە دەریدەخات کە ئەوانەی لە وڵاتانی وەک عێراق، یا سوریا لە سنووری بێلاڕوس گەیشتوونەتە پۆڵەندا، توندوتیژی و دۆخی زیندانی نامرۆڤانە و ڕەفتاری ڕیسواکەریان لەلایەن پۆڵەنداوە بەرانبەر ئەنجام دراوە.

بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی مافی مرۆڤ، پەنابەری زیاتر بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە، لە دوای مانگەکانی زستانەوە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی بیلاڕوسەوە بچنە پۆڵەندا و، لەلایەن پاسەوانانی سنووری بیلاڕوسەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرێت، کە سەگ و توندوتیژی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بکەن لە سنوورەکە دوور بکەونەوە، هاوکات پاسەوانانی سنووری پۆڵەندیش ڕووبەڕووی ئەو کۆچبەرانە دەبنەوە، کە دەیانەوێت لە دیواری هەڵواسراو بپەڕنەوە.

فرانسیسکا ڤیلمار، پسپۆڕی سیاسەتی پەنابەری، لەگەڵ لقی ئەڵمانیای ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، رایگەیاند، ئەوانەی کە زیانیان بەرکەوتوون، بە بێ پەناگە، خواردن، ئاو، یا چاودێری پزیشکی، لەسەر سنووری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوە.

بەتایبەتی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە خراپی دۆخی زیندانی پەنابەرانی ویدێرسین کرد، کە لە 600 کەس پێکدێن، ڕێکخراوەکە راپۆرتیداوە کە زیاتر لە 24 پیاو، تەنیا لە هەشت مەتر دووجا دەستبەسەرکراون، لە کاتێکدا کەمترینیان بەگوێرەی ستانداردەکانی یەکێتی ئەوروپان، کە بۆ ڕووبەری چوار مەتر دووجا بۆ هەر کەسێک لە زیندانەکان و بنکەکانی دەستبەسەرکردن دابین کراوە.

زانای ئەمنستی ئینتەرناشناڵ فرانسیسکا ڤیلمار، ستایشی پێشوازی گەرمی لە کۆمەڵگەی مەدەنی پۆڵەندی کرد بۆ پەنابەرانی ئۆکرانیا و، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە پێویستە حکوومەتی پۆڵەندی، ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ وەرگرتنی هەموو خەڵکی ناوچەکانی دیکەی جیهان، کە بە هۆی شەڕ و ململانێکانی وڵاتەکەیان رادەکەن

___

نرخی نەوت بەرزبووەوە

nusar1

زۆرترین ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا

KDC

کوردێکی دیکەی رۆژهەڵات بریندار دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW