ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ ئاشکرای کرد، کە پارتی گەلی کۆماریی بەرهەڵستکاری پارتی داد و گەشەپێدانی دەستەڵاتدار (ئاکەپە)، پێشکەوتووە.
توێژینەوەی ئۆراسیا، ڕاپرسییەکی لەنێوان هاووڵاتیانی تورکیا کرد، سەبارەت بەو پارتەی کە دەنگی پێدەدەن، ئەگەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە لە نێوان پارتی دەستەڵاتدار و پارتی بەرهەڵستکار بوو، کە ئەنجامەکەی پارتی بەرهەڵستکار تێیدا سەرکەوتبوو.
پێش دابەشکردنی دەنگە دەرنەکراوەکان، پارتی بەرهەڵستکار، ڕێژەی پشتگیری 39.3٪ ی هەبوو، لە کاتێکدا ڕێژەی لایەنگرانی پارتی دەستەڵاتدار 7 خاڵی کەمتر بوو، لە 32.6٪