KDC

ئەمەریکا داوا لە هیندستان دەکات ،کە نەوتی ڕوسیا نەکڕێت

لە هەوڵێکدا بۆ فشار خستنە سەر ڕوسیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، داوای لە ناریندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان کردووە، کە لە کڕینی نەوتی ڕوسیا پەلەنەکات.

ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە هەوڵی ئەوەدایە کە فشار بخاتە سەر مۆسکۆ لە دژی هێرشی سەربازی بۆ ئۆکرانیا، ئەوەش بە تێکشکانی فرۆشتنی نەوت کە نیوەی بودجەی فیدراڵی ئەو وڵاتە پێکدێنێت.

سەرۆکوەزیرانی هیندستان هیچ پابەندییەکی گشتی نەبەستووە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە کڕینی نەوتی ڕوسیا، کە سەرچاوەی گرژی و ئاڵۆزییە لەگەڵ ئەمەریکادا، بە گوتەی جەین ساکی، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، بایدن، لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا بە مودی وت، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت یارمەتی هیندستان بدات بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە.
ساکی، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە سەرۆک بایدن ڕوونی کردەوە، کە باوەڕی بەوە نییە بە قازانجی هیندستان بێت، بۆ خێراکردن، یا زیادکردنی هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا

___

وڵاتانی جی 7هەڕەشە لە ڕووسیا دەکەن

nusar1

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن

nusar1

ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگیری پاڕێزگاری لەندەنی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW