KDC

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

پنتاگۆن لەبەردەوامی پشتیوانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕوسیا، ڕایگەیاند، کە ژمارەیەکی نوێی هاوکاری لە ڕێگادایە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن دووپاتیکردەوە، کە واشنتن چەند کەرەستەیەکی زۆر گەورە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دابین دەکات.

پتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی پابەندە بە دابینکردنی پشتیوانی زیاتر بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا.

بەرپرسەکە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، 30 وڵاتی دیکە بە چەند جۆرێک یارمەتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەن، کە زۆرێک لە وڵاتان چەک و سیستمیان دابینکردووە و، ئۆکرانییەکان دەزانن چۆن بەکاری بهێنن.

ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

ئەو گوتی پنتاگۆن ڕەچاوی بژاردەکانی دیکەی پشتگیری دەکات لەسەر چۆنیەتی ڕاهێنانی زیاتری هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سویچبلاد، کە پێشتر لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سوپای ئۆکرانیا دابینکرابوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە دەکرێت ڕاهێنانی داهاتوو لە ڕێگەی هێزەکانی ئەمەریکاوە ئەنجام بدرێت، کە لەم چەند مانگەی دواییدا لە هەندێ وڵاتانی ئەوروپا بڵاو کراوەتەوە بۆ بەهێزکردنی باڵی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ.

ئاماژەی بەوەشدا، کە پنتاگۆن بیر لە ڕاهێنانی هێزەکانی ئۆکرانی دەکاتەوە لە سیستمەکانی دیکەی چەک و مەشق و ڕاهێنان، کە پێشتر لەلایەن گرووپە ئۆکرانییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە مەشقیان پێکراوە.

بەرپرسێکی دیکەی پنتاگۆن، هەفتەی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە چەند ئۆکرانییەک پێشتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بوون و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر فڕۆکەی سویچبلاد ڕاهێنانیان کردووە، کە سوپای ئۆکرانیا نایزانێ.

___

یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە نقوم بوو

KDC

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

nusar1

بەوێنە: بەشداربووانی یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW