KDC

زیانی قورس بە کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا دەکەوێت

لەپاش تەقینەوە و ئاگرکەتنەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا زیانی قورس بە کەشتییەکی جەنگی پڕ تەقەمەنی لە دەریای ڕەش ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ناوبراو ڕایگەیاند، کە تیمی کەشتییەکە بێ زیان ڕزگارکراون و، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستی پێکردووە.

هەرچەندە فەرماندەیەکی سەربازی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدیسا ڕایگەیاند، کە کەشتییەکی دەریایی شەڕکەری ڕوسیایان لە دەریایی ڕەش بە دوو موشەکی ئۆکرانی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا هەواڵەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پارێزگاری هەرێمی ئۆدیسای ئۆکرانیا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندبوو، کە هێزەکانی وڵاتەکەی بە موشەکی نێپتونی، کەشتییەکی جەنگی ڕوسیایان لە دەریای ڕەش پێکاوە و، زیانێکی زۆر گەورەیان بە کەشتییەکیە شەڕکەرەکەی ڕوسی گەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕوسیا هۆشداریدا بە بەپرسانی سیاسی لە کیێڤ، کە چیتر شوێنیان پارێزراو نابێت، گەر بەردەوام بن لە بۆردومانکردنی گوندە سنوورییەکانی ڕوسیا.

ئیگۆر کوناشینکۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایگەیاند، هه‌وڵ و بۆردومانەکانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر گوندە سنووریەکانی رووسیا ده‌بینن، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌ به‌رده‌وام بن، سوپای روسیا بۆردوومانی بنكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا له‌ كیێڤ دەکات.

هەروەها ڕوسیا دووبارە هۆشداری بە وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە پڕ چەککردنی ئۆکرانیا.

سەرۆکایەتی روسیا کریملن، لە راگەیاندراوێکدا هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ئەو بارهەڵگرانە دەکات، کە چەک و تەقەمەنی و هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

مۆسکۆ جەختی کردەوە، کە دوایین هۆشدارییە، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوکارییەکی گەورەی چەک و تەقەمەمەنی کیێڤ دەکەن.

سۆران حەسەن

___

ئیتڵاعات بەساڵاچوویەکی کورد دەستگیر دەکات

KDC

ئێران ترسی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەیە

KDC

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW