KDC

سویسرا سزاکانی سەر ڕوسیا توندتر کرد و هاوکاری بۆ پەنابەران زیاتر دەکات

حکومەتی سویسرا بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا و بیلاروس دژ بە ئۆکرانیا پاکێجی کۆمەڵە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لە بواری بازرگانی و ئابلۆقەی دارایی و تەنانەت دووکچەکەی پۆتین دەخاتە بواری جێبەجێکردن
هەرچەندە سویسرا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە ،بەڵام لەگەڵ هەر 27وڵاتانی ئەندام هەمان پاکێجی کۆمەڵە سزاکان لە ڕۆژی 13ئەم مانگە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لەمبارەوە گوپەرمەلین وەزیری ئابوری سویسرا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند حکومەتی سویسرا سزای سنوردارکردنی گەشت و مامەڵەی بانکی 217کەسایەتی دیاریکردووە ،لەوانەش دوو کچەکەی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا و 18 لایەنی تر هاوبەشی و هامەهەنگی بەرژەوەندیەکانی ڕوسیا و بیلارووس دەکەن

وەک سایتی سویس ئینفۆ بڵاویکردۆتەوە تائێستا 900کەسایەتی و لایەنی جۆر جۆر سزاکان دەیانگرێتەوە

بەو پێوانەیە سویسرا زۆربەی سزاکانی هەفتەی ڕابردوو کە برۆکسل بڕیاری لەسەر دراوە وەک بەشێک لە پاکێجی پێنجەمی سزاکانی دژ بە ڕووسیا و بیلارۆس دەخاتە بەرنامەی سزاکانەوە ،هەموو ڕێکارەکانی سزاکان تایبەتمەندی بواری جوگرافی چ لە وشکانی ، ئاوییەکان دەبێت ،بەڵام بواری زانستی نایگرێتەوە

لەکۆتایی بەرمەلین ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە سزا نێودەوڵەتییەکان وەک خۆی جێبەجێبکرێت و هیچ کەلێنێکی تیانەبێت،هەرچەندە سزاکان کاریگەری ئابوری لە سەر چەند کەرتێکی بازرگانی هەیە ،بەڵام سوود و گەشەی ئابوریمان سنورداری نابێت

جێی ئاماژەیە سویسرا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نییە ،بەڵام سزاکان لە بواری هەناردەی ڕوسیا کاریگەری بەهێزی لەسەر ئابوری ڕوسیا دروست دەکات
سزاکانی سویسرا لە و بوارانە بریتین لە ،قەدەغەکردنی هاوردەکردنی خەڵوز و دار و چیمەنتۆ و خواردنی دەریایی و ڤۆدکا کە سەرچاوەی گرنگی داهاتی ڕووسیان

هەرەوها بەپێی بەیاننامەیەکی حکومەت کە ڕۆژی چوارشەممە 13 ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، ڕێوشوێنەکانی دیکە بریتین لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کێرۆسن و کەلوپەلەکانی تر کە دەتوانن بەشداری لە بەهێزبوونی پیشەسازی رۆبۆتی و کیمیایی ڕووسیا بکەن

لەلایەکی ترەوە سویسرا هاوکارییەکانی بۆ پەنابەرە ئۆکرانیاکان زیاتر کرد , کە ڕۆژانە نزیکەی هەزار پەنابەری ئۆکرانی ڕوو لە سویسرا دەکەن
لەگەڵ ئەوەی پەنابەرانی ئۆکرانی مۆڵەتی کاتی لە جۆر ئێس وەر دەگرن ،ئەم مۆڵەتە لە سویسرا بۆ یەکەم جار کاری پێدەکرێت ،کە بۆ ماوەی ساڵێک وبواری تازەکردنەوەی هەیە و هەروەها مافی کارکردن و خوێندنیان بۆ دابین دەکرێت
هاوکات حکومەت پشتیوانی دارایی خۆی بۆ ئەو پەنابەرانەی لەشەڕی ئۆکرانیا هەڵهاتوون فراوانتر دەکات
لەمبارەوە حکومەتی سویسرا بڕیارم داوە 3,000 فرانکی سویسری ،کە دە کاتە (3,214 دۆلار) بۆ هەر پەنابەرێک دابین بکات ،پێدانی کۆرسی زمان بۆ ئەو کەسانەی کە مافی یاسایی تایبەتیان لە جۆری ئێس هەیە
ئەمەو لە سەرەتای مانگی سێیەوە زیاتر لە سی هەزار پەنابەری ئۆکرانی هاتوون بۆ سویسرا ،لەمبارەشەوە حکومەتی سویسرا بە دابین کردنی شوێنی نیشتەجێبوون و یەکخستن و دابەش کردنیان بەسەر هەر 26کانتۆنەکانی سویسرا و لە ئەستۆگرتنی داراییان ،هەرچەندە کانتۆنەکان ئامادەیی زیاتریان کردووە بەڵام پلانی حکومەت تا مانگە دوانزەی ئەم ساڵ بەم شێوەییە و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پەنابەرانی ئۆکرانی دەکاتەوە

سۆران حەسەن

___

کۆی مردووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا 900هەزار کەسی تێپەڕاند

nusar1

بەڤیدیۆ: کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا

nusar1

ئەڵمانیا ناوەندی نوێ بۆ پەنابەران دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW