KDC

پلانی حکومەتی بەریتانیا بە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەوەندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی و مرۆیی بۆتەوە

لەم ڕۆژانە حکومەتی بەریتانیا لە پرۆژە یاسایەک لە بەرامبەر ڕێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی و ڕزگارکردنی کۆچبەران لەدەست باندەکانی گواستنەوەی کۆچبەران ،پلانی نوێی سنوردارکردنی کۆچبەرانی ڕاگەیاند
هەر کۆچبەرێکی نایاسایی کە بەتانیا دەگاتە کەنارەکانی بەریتانیا ڕەوانە ڕەوەندیان بکات

ئەمەو بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد کە پلانەکە سنووردار دەبێت بۆ دیپۆرتکردنەوەی نێرینەکان کە بەتەنیا دەگەنە کەناری بەریتانیا
جۆنسۆن وتی «کە پرۆگرامی 120 ملیۆن پاوەن ژیانی زۆر ڕزگار دەکات و دووریاندەخاتەوە لە دەستی باندەکانی گوستنەوەی کۆچبەران ،سنوردارکردنی کۆجبەرانی نایاسایی لە وڵاتدا کە هەیە ،
ئەو کەسانەی کە بۆ پەنابەری دەگەنە بەریتانیا جێگەی مانەوە لە هۆتێلەکان نابێت ،بەڵکو لە بنکەکانی دەستبەسەرکردن دادەنرێن»

ژمارەیەک لە سیاتمەداران و ڕێکخراوەکانی خێروازی و بەرگریکار لە پەنابەران سەرکۆنەو ڕەخنەی پرۆژەیاساکە دەکەن و بە سیاسەتێکی نا مرۆیی و زۆر قورسی نایاسایی وەسف دەکەن
هەرلەمبارەوە ڕێکخراوەکانی ناحکومییەکان ڕەخنەیان لە تێچووی پرۆژەیاساکە و هۆشداریان لە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی پاراستنی گیانی پەنابەران کردەوە

لەمبارەوە سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کەحکومەتی ڕواندا ڕایگەیاندووە، کە پەنابەران بەپێی یاسای ڕواندا تەواوی پارێزراو دەبن، دەرفەتی دامەزراندنی یەکسان و گەیشتن بە سیستەمی تەندروستی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییان بۆ دابین دەکرێت

بەڵام لە بارەی جێبەجێکردنی پرۆژە یاساکە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەو بڕوایەدایە کە یاسای ئێستای کۆچبەران جێبەجێکردنی پلانەکە گونجاوە، بەڵام نیشانەی پرسیار لەسەر یاسایی بوونی بەرنامەکە دەمێنێتەوە

لەمبارەوە سەرۆکی پارتی کاری ئۆپۆزسیۆن کیر ستارمەر ڕایگەیاند ، پرۆژە یاساکە جێبەجێناکرێت ئامانجی سەرۆک وەزیران ئەوەیە سەرنجەکان لابەرێت لەو ئابڕوچوونەی بەهۆ ئەو سزایانەی بەسەر ئەندامانی پارتی پارێزگاردا سەپێندراوە ،لە پێشێلکردنی یاساکانی ڕێککارەکانی خۆپارێزی و داخستن لە کاتی پەتایی کۆرۆنا پەیڕەوکراوە

لەمبارەوەبەڕێوبەری جێبەجێکاری خاچی سووری بەریتانی زۆی ئەبرامس ڕایگەیاند ،ڕێکخراوەکە زۆر نیگەرانی بەرنامەکەیە و تێچووە مادی و کاریگەرییە مرۆییەکەی زۆر دەبێت.
هەروەها بەڕێوبەری گشتی ئەنجومەنی پەنابەران ئەنوەر سلێمان ڕایگەیاند ،ڕێکخراوەکەی بە بڕیارەکەی حکومەت شۆک بووە ،و پرۆژە یاساکە بە ناتەواو دادەنێت و حکومەت ناتوانێت رێگری لە هاتنی پەنابەران بۆ بەریتانیا بکات ،چونکە ئەمە هەلێکە ،کە ڕەنگە ژیانی زۆری پەنابەران بێ ئاگاداری حکومەت لە وڵاتدا بژین و ئەمەش کارەسات دروست دەکات

جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارەکان کۆچبەر و پۆلیسی بەریتانیا ساڵی ڕابردوو 28 هەزار و 526 کەس بە بەلەمی بچووک چوونەتە ناو بەریتانیاوە ، بەڵام لە ساڵی 2020دا ژمارەیان تەنیا 8804 کەس بووە ،ئەویش بەهۆی ڕێککارەکانی پەیرەکردنی پەتایی کۆرۆنا ژمارەکە کەمی کردبوو ،بەپێی ئامارەکان تەنیا ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 800 کەس گەیشتوونەتە بەریتانیا،کەچاوەڕێدەکرێت بەهۆی کۆتای هاتنی سەرماوە ڕێژەکە ڕۆژانە بۆ 1000 کەس بێت ،کە بە شێوەیەکی نایاسایی بگەنە بەریتانیا و دوای پەنابەری بکەن

سۆران حەسەن

___

دەقو بڕیارەکەو یۆنسکۆی سەرو تۆمار کەردەی هەورامانی جە خشتەو شۆنەما و ئاسەوارە کەلەپووریە جیهانیەکانە

KDC

بەریتانیا: فێرگەی وەرزشی Kurdish FC بۆ منداڵان دەستیان بە ڕاهێنان کرد

nusar1

ڕووسیا دەستی بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW