KDC

ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیکەی پێنج ملیۆن دەبن، ڕوسیاش لە بارەی پلانێکی کیێڤ ڕۆژئاوا ئاگاداردەکاتەوە

ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیۆن

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا لە 24ی مانگی دوو، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون.

بەگوێرەی ئاماری کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، 4,796,245 ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانی دەربازی سنوورەکان بوون، لە کاتێکدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێ، کە نزیکەی 215,000 هاووڵاتی گەڕاونەتەوە بۆ ئۆکرانیا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕوسیا کیێڤ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ئامادەکاری دەکات بۆ ئامانجگرتنی کۆمەڵێک پەنابەر لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، حکوومەتی ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبار کرد، کە ئامادەکاری دەکات بۆ بە ئامانجگرتنی کۆمەڵێک پەنابەر لە پارێزگای خارکێڤی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی بەرپرسیاری ئەو هێرشە بخاتە ئەستۆی هێزەکانی ڕوسیا.

میخائیل میزێنتسێڤ، فەرماندەی ناوەندی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی ڕوسیا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کە مۆسکۆ زانیاری باوەڕپێکراوی هەیە و دەیسەلمێنێت، کە کیێڤ هەوڵی کارێکی نامرۆڤانەی نوێی هاوشێوەی ئەوەی لە کراماتۆرسک ڕوویدا، دەدات.

بۆ ئەو مەبەستەش کەتیبەی لیوای 19ی موشەکی سوپای ئۆکرانیا، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە بەکارهێنانی سیستمی (توتشکا ئۆ)، پەنابەران لەوێستگەی شەمەندەفەری لوزۆڤایا دەکاتە ئامانج، ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕوسیا تا ئێستا لە شەڕی ئۆکرانیا موشەکی (توتشکا ئو)ی بەکار نەهێناوە.

ئەو فەرماندە ڕوسیە، دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبارکرد، کە مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ چارەنووسی خەڵکی سڤیلی ئۆکرانیا دەکەن و، هەموو بەها ئەخلاقییەکان و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخەن.

ڕوسیا دووپاتی کردەوە هەروەها
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەرەوە, وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە, کە ڕووسیا بەڵگەی تەواوی هەیە بۆ ئەو تاوانە ترسناکە نوێیەی کە کیێڤ خۆی بۆ ئەنجامدانی ئامادە دەکات .

سۆران حەسەن

___

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

KDC

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد

KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW