KDC

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤارێکی وەزارەت، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن هاوردەکارانی دیکە بڕیاری بەکارهێنانی رۆبڵی ڕوسی بدەن، بەڵام ناسنامەی ئەو کڕیارانەی کە بڕیاریان داوە کار بە ڕۆبلی روسی بکەن بۆ کڕینی گازی ڕوسی، ئاشکرا نەکرد.

لە مانگی ئازاردا، ڕوسیا بڕیاریدا بۆ کڕیارانی بەرهەمە وزە ڕوسییەکان بۆ کردنەوەی ژمارەی بانکی لە گازپرۆم، کە پارەدان بە یۆرۆ، یا دۆلار، دەگۆڕدرێت بۆ ڕۆبڵ.

فاجان کروبیان وەزیری ئابووری ئەرمینیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گرووپی میدیایی ڕووسی ئاڕ بی سی، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشێک لەو پارەیەی بۆ گازی سرووشتی بە ڕۆبڵی ڕوسی کڕیوە.

پیتەر کارتۆ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی داناوە لە ڕێگەی بانکی گازپرۆمەوە پارەی گازە ڕوسییەکان بە ڕۆبڵ بدات.

بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا، تا ئێستا رەتی دەکەنەوە کە گرێبەستی هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا بە ڕۆبل بدەن، وڵاتانی ناوبراو بە دوای دەرچەیەکی گونجاو دەگەڕێن کە بە یەکجاری دووربکەونەوە لە هاوردەکردنی گازی ڕوسیا، ئەوەش وەک بەشێک لەو سزایانەی بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە.

سۆران حەسەن

___

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1

یەکێتی ئەوروپا: ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکان لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکاتەوە

nusar1

شفا بارزانی لەگەڵ کاندیدە کوردەکانی شارەوانییەکانی نەرویج کۆبووەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW