KDC

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

پۆلیسی فەرەنسی ڕێگرییان لە چەند چالاکوانێکی مەدەنی کرد، کە هەستابوون بە دابەشکردنی خواردن لەبەردەم کامپێکی کۆچبەران، کە سەدان کۆچبەری تێدا دەژین.

لە شاری کالاسی باکووری فەرەنسا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن چالاکوانە خۆبەخشەکانەوە ئاو و خۆراکیان بارکردبوو بۆ کۆچبەرانی کامپی کالاس، پۆلیس دەستی بەسەردا گرتن.

ڕێگریکردن لە دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ کۆچبەران، شتێکی نوێ نییە و، لە مانگی ئەیلولی 2020ەوە بە بڕیاری پارێزگای (با دی کالاس) دابەشکردنی خواردنەوە و خواردن بە کۆچبەران لە چەند شەقامێکدا قەدەغە کردووە، هاوکات 135 یۆرۆش سزای پێبژاردنی هەر کەسێکە ئەو کارە بکات.

بەڵام هۆگۆ هاردی، ڕێکخەری کۆمەڵەکە، دەڵێ، تۆقاندن و فشاری جەستەیی و دەروونی لەلایەن پۆلیسەوە بەرانبەریان دەکرێت، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر دابەشکردنی هاوکارییەکان، ئەگەر هەرچیش ڕوو بدات

لە مانگی نۆڤەمبەرەوە نزیکەی نێوان 400 تا 800 کۆچبەر لەو ناوچەیە ژیاون، کە زۆربەیان سودانی بوون.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، 29ی ئازار، ڕایگەیاند کە فەڕەنسا دوورە لە مۆدێلێک بۆ ڕێزگرتن لە ئازادییە گشتییەکان و مافەکانی مرۆڤ، ئەو سیاسەتی پێشوازیکردنی کۆچبەرانی فەرەنسای ئیدانەکرد، کە لەسەر بنەمای جیاکارییە.

___

کازمی شاندێکی سەربازی رەوانەی کەرکووک دەکات

KDC

کوردانی سووریا لە هاوکارییەکان بێ بەش دەکرێن

KDC

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW