لەمیانەی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ژێر ناوی دڵمان لەگەڵتانە ،هەستان بە ڕاگەیاندنی کەمپینێک لەڕێگایی ناوەندەکانی ڕەوەندی لە سەرتاسەری جیهان بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کوردستان
لەمبارەوە ڕۆژی شەممە هاوکارییەکانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەشێوەی سەبەتەی خۆراک بەسەر خانەوادەی شەهیدان, کەمئەندامانی سەنگەر, ئەنفال و لێقەوماوان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکران.
دابەشکردنەکە لە ڕێی هاوهەمەنگی دەزگایی نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بەلەئەستۆگرتنی دابەشکردنی هاوکارییەکان لەلایەنی کەسانی خۆبەش جێبەجێکرا ،کە جێی دەستخۆشی و پێزانینە و ، لە لایەن کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییش جێگایی ڕێزو سوپاسە
شایەنی باسە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەند مانگ پێش ئیستا لە ڕێی ناوەندەکانەوە هەستان بە ڕاگەیاندی کەمپینێک لە ژێر ناوی دڵمان لەگەڵتانە بە کۆکردنەوەی کۆمەک هاوکاری بۆ لێقەوماوانی کوردستان