KDC

بەتەقەی سوپای تورکیا لەسەر سنور گەنجێکی کورد گیانی لەدەستدا

سوپای تورکیا لە سەر سنورەکانی باشوور و باکووری کوردستان، کە سنوری دەڤەری برادۆست دەگرێتەوە، تەقەیان لە سێ هاوڵاتی کوردی تورکیا کرد و یەکێکیان کوژرا.

سەرچاوەیەک لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە لە سنوری برادۆست بە میدیای شارپرێس ڕاگەیاند، سوپای تورکیا تەقەی لە سێ گەنجی کوردی تورکیا لە سنورەکانی کانی بۆگەنی لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە کردووە، کە دەکەوێتە ناو خاکی کوردستان لە ناوچەی برادۆست، بەوهۆیەوە گەنجێک کوژرا.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، ئەو گەنجه کوژراوه ناوی تەحسین عومەرە و تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی گوندی ماوانە سەر بە قەزای شەمزینانە.

کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سەربازانی تورکیا12 هاوڵاتی سنوری برادۆستیان دەستگیرکرد و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

___

ڕێژەی هەژاری لەعێراق

KDC

ئێراق: مەترسی هەڵکشانی تای خوێن بەربوون هەیە

nusar1

ئەکتەرێکی کۆمێدی لیبیا خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW