KDC

ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن

ژمارەیەك لە هێزەكانی ئۆكرانیا لە كارگەیەكی شاری ماریۆپۆل گەمارۆدراون و بەرگریی ڕوسیا دەڵێت، حكومەتی كیێڤ ڕێگرە لەوەی دانوستان بۆ خۆڕادەستكردنیان بكەن.

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بە دوایین دەستپێشخەری كرد كە شەوی ڕابردوو لەلایەن وڵاتەكەیەوە خراوەتە بەردەم دوایین چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئۆكرانی كە لە كارگەی (ئەزوڤستال) گەمارۆدراون دەربارەی فڕێدانی چەك و خۆڕادەستكردن بەمەبەستی ڕزگاركردنی گیانیان.

وتیشی، “بەپێی پەیوەندییە لاسلكییە گوێلێگیراوەكان، دەسەڵاتدارانی کیێڤ ڕێگریان لێدەکرێت لە ئەنجامدانی هەر وتووێژێك دەربارەی ئەگەری خۆڕادەستكردن و، فەرمانی بە كەتیبەی (ئەزوف) داوە دەستوبرد تەقە لە هەموو ئەوانە بكەن كە دەیانەوێت چەك فڕێبدەن”.

سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ڕاوێژکارێکی سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆل وەڵامی داواکارییەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیای دایەوە کە سەربازە ئۆکرانییەکان هێشتا لە بەشێک لە شارەکەدا بەرگری دەکەن و دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوام دەبن لە شەڕ و بەرگری لە شارەکە
كۆناشینكۆڤ ئاماژەی بەوەكرد چەكدارە گەمارۆدراوەكانی (ئەزوڤستال)، بەپێی وتەی ئەو سەربازانەی خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ڕوسیا و كۆماری دۆنیتسك-ی میللی كردووە، لە ئێستادا نزیكەی 400 چەكداری بیانین و زۆرینەیان خەڵكی وڵاتانی ئەوروپا و كەنەدا-ن.

دوێنێ ڕوسیا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی شاری ماریۆپۆل-ی سەر دەریای ئازۆف جگە لە كارگەی (ئەزوڤستال) ڕاگەیاند.

شەوی ڕابردووش وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاگربڕی لە بەیانی ئەمڕۆوە ڕاگەیاند، تا هەلی خۆڕادەستكردن بە هێزە گەمارۆدراوەكەی ئۆكرانیا بدات.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا هۆشداریدا لەوەی كوژرانی دوایین سەربازانی وڵاتەكەی لە ماریۆپۆل دەبێتەهۆی سنووردانان بۆ دانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ.

بەرگریکارانی شارەکە بریتین لە: دەریاوانی ئۆکرانی، لیوای ئۆتۆماتیکی، لیوای پاسەوانی نەتەوەیی و فەوجی ئەزۆڤ، میلیشیایەک کە لەلایەن ناسیۆنالیستە ڕاستڕەوەکانی دوورەوە پێکهێنراون و دواتر یەکخراون بۆ پاسەوانی نەتەوەیی

تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە کارگە پۆڵاینەکاندا هەن نەزانراوە، بەڵام مۆسکۆ لە ئێستادا ژمارەیان نزیکەی 2500 سەربازی ئۆکرانی بە ناوی “چەکدارانی بەتالیۆنی ناسیونالیستی توندڕەو و بەکرێگیراوی بیانی” دەخەمڵێنێت، دوای خۆبەدەستەوەدانی 1464 سەربازی ئۆکرانی
سەرچاوە skynewsarabi

___

ڕۆژێك بۆ ڕۆشنبیری و هونەرو زانست

nusar1

شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆچی دوایی کرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک بەشداری بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندن و یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکرات دەکەن 

KDC
KDC

FREE
VIEW