KDC

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

لە تۆمارێکی نوێی دەنگیدا، ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی داعش، سەرقاڵبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە شەڕی ئۆکرانیا وەک دەرفەتێک دەبینێت بۆ تۆڵە سەندنەوەی کوشتنی دوو سەرکردەکەی پێشوویان، کە بریتین لە هەریەکە لە تیرۆرستان، ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو ئیبراهیمی قورەیشین.

دوای کوژرانی ئەو دوو سەرکردە تیرۆرستە، وتەبێژی ڕێکخراوە تیرۆریستە ئیسلامیەکە، تیرۆرستێکی دیکەیان وەک سەرکردەی رێکخراوەکە بە ناوی ئەبو حەسەن ئەلهاشمی قورەیشی ناساندووە، هەرچەندە زانیاری لە بارەیەوە کەمە، تا ئێستا هیچ پەیامێکی تۆمارکراوی خۆی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەوەی باسدەکرێت، تیرۆرستی تاوانبار خەڵکی شاری تەلەعفەرە، کە 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری موسڵەوە دوورە و، لە سەرەتای دامەزراندنی ئەو رێکخراوەوە بەیعەتی بە ئەبو بەکر بەغدادی یەکەم سەرکردەی تیرۆرستی رێکخراوەکە داوە.

لە تۆمارە نوێیەکەدا، کە سایتی سکای نیوز بڵاویکردۆتەوە، داوایان لە لایەنگرانی ڕێکخراوەکە کردووە، سوود لەو دەرفەتە وەربگرن کە ئێستا ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرقاڵن بە هێرشی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا، بۆ دەستپێکردنەوەی کارە تیرۆریستیەکانیان لە ئەوروپا.

جێی باسە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە، بانگەشەی هێرشی تیرۆری بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپایی کردووە لە رێگای ئاژاوەنانەوە، چەقۆ، یا تەقەکردن.

سۆران حەسەن

___

دیزاینەر خاتوو دیلا موراد لە وێستگەی گوڵان بۆ ناساندنی کەلتووری کوردی

KDC

خوێندکارێکی تورک گلەیی لە وڵاتەکەی دەکات

nusar1

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW