KDC

جەنگی ئۆکرانیا: چەند موشەکێک ئاراستەی لڤیڤ کران

سەرۆکی شارەوانی و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی لڤیڤی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە تا ئێستا شەڕ لە شاری لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا نەبووە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، روسیا پێنج موشەکی بەهێزی ئاڕاستە کردوون.

ئاندرێ سەئدۆڤی، سەرۆکی شارەوانی شارەکە، لە تلگرام وتی، تیمەکانی رزگارکردن بەرەو شوێنە زیانلێکەوتووەکان رۆشتوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان بەربکەوێت.

میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆک ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، لە تویتەر نووسی: “پێنج مووشەکی بەهێز ئاڕاستەی شاری لڤیڤ کراون”.

بەڕێوبەرایەتی هێڵی شەمەندەفەری ئۆکرانی، لە تلگرام وتیان، کە چەندین ڕۆکێت لە نزیک شوێنی شەمەندەفەر کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام کەس نەپێکراوە و زیانیش بە هاتووچۆ نەکەوتووە.

ئەلێکساندەر کامیشین، سەرۆکی کۆمپانیاکە وتی: “ژێرخانی زیانلێکەوتووەکانمان چاکدەکەینەوە، هێڵی شەمەندەفەرەکە بەردەوامە لە کارکردندا”.

لە 24ی شوباتەوە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد، شارۆچکەی لڤیڤ و ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کە لە پێشەوە دوورە، تا ڕادەیەک لە تۆپبارانکردن دوور ماونەتەوە.

جێی باسە، لە 13ی ئازار موشەکی کروزی ڕوسی بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە 40 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای لڤیڤ کردە ئامانج و، بەلایەنی کەم 35 کەسی کوژران و 134 کەسیش برینداربوون.

___

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

nusar1

سەنتەری لابۆری لالش و ئەزموونی شانۆیی لە دیدگای دوو کارئەکتەری هونەری کوردییەوە

nusar1

ماکرۆن: فەڕەنسا لە یارمەتیدانی عێراق بەردەوام دەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW