KDC

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

وەزیری ناوخۆی سوید، مۆرگان جۆهانسۆن، جەختی لەسەر متمانەی زۆری بە پۆلیسی سوید کردەوە و، راشیگەیاند سەرچاوەی زیاتریان لەسەر ئەو کەسانەی بەشدارییان لە توندوتیژییەکان کردووە، کۆدەکرێنەوە

ئەو لە وتەکانیدا کە ئەمڕۆ لە تەلەڤیزیۆنی سویدی پەخشکرا، وتی: “ئەگەر پەنا بۆ توندوتیژی ببەن، دەبێت ئامادەش بن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی، هیچ شتێک چاوەڕوانیان ناکا جگە لە سەختی، ئێمە ناتوانین ئەم توندوتیژییە قبوڵ بکەین”.

جەختیشی لەوەکردەوە، کە پێداچونەوە بو هەموو ماددە و بەڵگەکان دەکە بۆ تاوانبارکردنی چەندین تاوانبار، بۆ ئەوەی سزا بدرێن.

لە لایەکی دیکەوە، بە وتەی پۆلیس، تا ئێستا 26 کەسیان لە لینشۆپین و نۆرشۆپین دەستگیر کردووە، کە زۆرینەیان گەنجانی پەنابەری مسوڵمانن.

جۆنی گوستافسۆن، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات وتی: “لە ئێستادا هەشت دەستگیرکراومان هەیە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە تۆمەتی ئاژاوەی توندوتیژی دەستگیرکراون، لەوانەیە پۆلێنکردنی تاوانی زیاتر هەبێت، ئێمە پێشبینی دەکەین خەڵکی زیاتر دەستگیر بکرێن، کاتێک دەست دەکەین بە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی بەڵگەکانمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا”.

لە لینشۆپینگ 18 کەس دەستگیرکران کە چوار کەسیان تەمەنیان خوار هەژدە ساڵ بووە

___

وەزیری بەرگری تورکیا دڵنیایی دەداتە کورد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لە ژێر ناوی ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران سازدەکات

nusar1

یەکێتی ئەوروپا:-لەسەر سکاڵایەکی پۆلیساریۆ دووڕێکەوتنی لەگەڵ مەغریب هەڵوەشاندەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW