KDC

بەهۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا دەکوژرێت

بە هۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک دەکوژرێت

ژنێکی کۆچبەر لە ڕووباری ئیڤرۆسی سنووری نێوان یۆنان و تورکیا، دوای ئەوەی شەوی شەممە تەقەی لێ کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، پۆلیسی یۆنان دەڵێن، وەڵامی تەقەی تورکیایان داوەتەوە و، میدیای فەرمی یۆنانیش پێشنیاری ئەوەیان کردووە، کە گوایە ژنەکە بە دەستی قاچاخچییەکان کوژراوە، ڕاستییەکەی ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوویدا، کە یۆنان بە ناوچەی دامەڵراو(محەرەم)پۆلێن دەکات و چوونە ژوورەوە قەدەغەیە، کوشتنی ژنە کۆچبەرەکە ڕوون نییە.

لە دوایین ڕووداوی تراژیدیای ناوچەی سنووری ڕووباری ئیڤرۆسی نێوان یۆنان و تورکیا، ژنێکی کۆچبەر لە ڕۆژی شەممە 16ی نیسان، بەهۆی تەقەکردن لە ناوچەکە، کە لەلایەن یۆنانەوە وەک ناوچەی داماڵراو دیاریکراوە و ڕێگری لە چوونە ناوەوەی رۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەکات، کوژرا.

پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە، کە کۆچبەران هەوڵیانداوە بە بەلەمێکی بچووک لە ڕووباری سنوورەکە بپەڕنەوە.

ڕووباری ئیڤرۆس تاکە سنووری وشکانی نێوان هەردوو وڵات پێکدێنێت و، بە درێژایی 200 کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و پانی هەندێک بەشەکان بۆ سەدان مەتر و چەند کیلۆمەترێک لە بەشەکانی دیکە تەسک دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، 11 کۆچبەر لەسەر بەلەمێکی لاستیکی لە ڕووباری ئیڤرۆس بوون، کاتێک ئەفسەران بە لایتەکانی دەستیان ئاماژەیان بۆ بەلەمەکە کرد و، هاواریان کرد کە پۆلیسی لێیە و بگەڕێنەوە، بەڵام تەقە لەبەرەی تورکەوە دەستی پێکرد و پۆلیس وتی، کە ئێشکگرەکە ناتوانێت سەرچاوەی تەقەکان بدۆزێتەوە لە تاریکیدا و، بۆ پاراستنی خۆیان پۆلیسەکان لەسەر زەوی راکشان و دەستیان بە تەقەکردنی هەوایی کردووە.

پاشان بەلەمەکە لە کەناری یۆنان نزیک بوویەوە و چوار کەس دەستیان کرد بە مەلەکردن، لە کاتێکدا کە پێنجەم کەس لە ئاوەکەدا بە سەر ئاوکەدا بینرا.

ئەو چوار ڕزگاربووە (سێ پاکستانی، کە منداڵێکی تەمەن 17 ساڵ و ژنێکی خەڵکی ئێریتریا بوون)، لەلایەن پۆلیسەوە پرسیاریان لێکراوە، نەدەزانرا ئەو شەش کەسەی دیکە کە هەوڵیان داوە بپەڕنەوە چیان بەسەر هاتووە، بەڵام دەستەڵاتداران باوەڕناکەن چووبنەتە ناو یۆنانەوە.

پاش ئەنجامدانی توێکاری لە نەخۆشخانەی شاری ئەلێکساندرۆپۆلی، پاڤلۆس پاڤلیدیس بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند، کە قوربانییەکە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵە و ئەگەری زۆرە رەگەزی ئەفریقی بێت، ئەو برینێکی هەبوو لە بەشی سەرەوەی ڕاستی پشتی، ئەو لە نزیکەوە تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەری پرۆتۆ تیما تێبینی ئەوەی کردووە، کە ئەو گولەیەی کە ئەو ژنەی کوشتووە لەگەڵ ئەو چەکانەی کە پاسەوانەکانی سنووری یۆنان، یان تورکیا بەکاریان هێناوە ناگونجێت، تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی راپۆرتیداوە کە لەوانەیە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە کوژرابێت.

داواکردن بۆ کاری بەپەلە

UNHCR ئیدانەی ئەوەی کرد کە ڕوویدا و بە مەرگێکی تراژیدی دیکەی لە سنووری نێوان یۆنان و تورکیا ناوبرد، وە بە پێویستیشی دەزانێت، کە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە لەدەستدانی ئەم جۆرە ناپێویستەی ژیان بگیردرێت.

گرووپەکانی مافی مرۆڤ لە مێژە پاسەوانەکانی سنووری یۆنانیان تۆمەتبار کردووە بە مامەڵەی توندوتیژی و ئەنجامدانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی کۆچبەران بە ناچاری گەڕانەوەیان بۆ تورکیا، کە ئەوەش لە پراکتیکی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی مافی پەناران دێت.

لەماوەی 10 مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، تۆڕی چاودێری توندوتیژی سنوورەکان (BVMN) توانی ئۆپراسیۆنی فڕاندن لە ڕووباری ئیڤرۆس بە بەڵگە بکات، کە لەماوەی ئەو ماوەیەدا دەسەڵاتدارانی یۆنان بە زۆر نزیکەی 4000 کەسیان گەڕاندەوە بۆ تورکیا.

___

واشنتن ڕێگابە لیتوانیا ،لاتیڤیا و ئیستۆنیا دا ،کە موشەک و چەکەدروستکراوەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

KDC

لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW