بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت
لە دوای پێکدادانێک لە نێوان کۆچبەران لە شاری بیهاتشی بۆسنا، کەسێک کوژرا و، پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.
پۆلیسی بۆسنی ڕایگەیاند، کۆچبەرێک کوژراوە بەهۆی پێکدادانێک لە نێوان کۆچبەران لە ناوەندی بیهاتش، وتەبێژی پۆلیسی کۆماری بۆسنا، بەمیدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، کە شەڕ لەنێوان ئەو کۆچبەرانی خەڵکی ئەفغانستان و پاکستان روویداوە