KDC

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

بودجەی بەهاری حکومەت پێوانە و پاکێجی 31.4 ملیار کرۆنی سویدی لەخۆدەگرێت، کە نیو ملیار کرۆنی بۆ بەهێزکردنی چاودێری تەندروستی و 800 ملیۆن بۆ بەرگری شارستانیشی تێدایە، هاوکات بە پێشنیاری حکومەتیش نیو ملیۆن خانەنشین بۆ هەر مانگێک هەزار کرۆن زیاتر وەردەگرن.

بودجەی ئێستا تایبەتکراوە بە تەرخانکردنی پاکێجەکانی پەیوەست بە جەنگ لە ئۆکرانیا، وەک پارە بۆ پێشوازیکردنی پەنابەران و قەرەبووکردنەوەی نرخە بەرزەکان، کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا کاڵا و پیداویستیەکان نرخیان بەرز بۆتەوە.

پارەی زیاتر بۆ چاودێری تەندروستی

بودجەکە نیو بلیۆن کرۆنی تێدایە و تەرخان کراوە بۆ دامەزراندنی کەسانی زیاتر لە چاودێری تەندروستیدا.

هەروەها حکومەت کاردەکات بۆ بەهێزکردنی بەرگری شارستانی بە 800 ملیۆن کرۆنی سویدی، کە بەشێکە لە کۆنگرەی کۆمیتەی بەرگری هەموولایەنەکان لە چەندین ڕێککاری جۆراوجۆردا لە شارەوانی و، پارێزگاکان و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەکار دەهێنرێت.

زیاتر بۆ خانەنشینان

بودجەی بەهاری پێداچوونەوەکراو، پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لە بودجەی 2022ی ئێستا، کە لەکانونی یەکەمی ڕابردوودا لەلایەن پەرلەمانی سویدەوە ئامادەکراوە.

بۆ نموونە بودجەی پێداچوونەوەی بەهار، 4 بلیۆن کرۆنی زیادە لەخۆ دەگرێت بۆ خانەنشینان، ئەوەش لە شێوەی گرەنتی تەواوکاری، پێوانەکردنی ئامانجدارکردنی خێزانەکان و کەرتی کشتوکاڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و، خۆراک و سووتەمەنی و هتد.

ئۆپۆزسیۆنە ڕاستڕەوەکان ڕەخنەیان لەسەر ئەوە هەیە کە چۆن پاشکۆی خانەنشینی پێشنیارکراوی حکومەت بۆ ئەوانەی کەمترین مووچەی خانەنشینیان هەیە پێکدێن و، ئۆپۆزسیۆنیش دەیهەوێت سەرچاوەی دارایی خانەنشینان بەشێوازی دیکە پەرە پێبدات.

وەزیری دارایی لە وتارێکی دیبەیتدا لە ڕۆژنامەی داگنس نایتەر نووسیویەتی: “ئێستا حزبە ڕاستڕەوەکانی پەرلەمانی سوید، قەرزاری خانەنشینانن، بۆیە نیو ملیۆن خانەنشین لەو وڵاتە، بە پێشنیاری حکوومەت، مانگانە 1000 کرۆنی زیاتر وەردەگرن، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئابدا بێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

___

یاریەکانی ئەمڕۆ

nusar1

ئەمەریکا تا ساڵی ٢٠٢٢دەبێتە گەورەترین هەناردەکردنی غازی سروشتی

nusar1

سکۆتلەندە: دەنگی بێ برانەوەی سەربەخۆی !!!

nusar1
KDC

FREE
VIEW