لە نێوەندی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا ،ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێز مەسرور بارزانی سەردانی بۆریس جۆنسن کرد و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە بە گەرمی پێشوازی لێ‌کرا
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیشاندا و ،لە کاتی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: “زۆر خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، له‌مێژه یه‌كترمان نه‌بینیوه، پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پێشتر وەک سەرۆکی شارەوانی لەندەن سەردانی هەولێرم کردووە.”
لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتی“سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا ده‌كه‌م، خۆشحاڵم جارێكی تر ده‌تبینمه‌وه، پێشتریش له كاتێكی گرنگ و لە شەڕی داعشدا سه‌ردانت كردین، سەردانەکەم بۆ بریتانیا لە کاتێکی گرنگدا بوو، خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین.”
جێی ئاماژەیەدوێنێ دوو شەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەریتانیا
لەو بارەوە سه‌رۆكی حكومه‌ت لە تویتێکێدا لە هەژماری فەرمیی خۆی رایگه‌یاند “ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی بریتانیا دەکەم بۆ دۆزینه‌وه و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولا.”
لە بەشێکی تری تویتەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە “هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندیی دۆستانه پێکەوە ده‌یانبه‌ستێته‌وه. له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پشتیوانی له ئاواره و په‌نابه‌ران ،هێنانەکایەیی ئاشتی و پێکەوەبوون هاوکاری یەکدی دەکەن
سۆران حەسەن