KDC

میسر: بکوژی قەشەکەی ئەسکەندەرییە ئەندامی گروپێکی تیرۆرستی بووە

نووسینگەی داواکاری گشتی میسر، رایگەیاند، کە بکوژی قەشەکەی ئەسکەندەریە، ئارسانیوس، لەلایەن سواڵکەرێکی بەساڵاچوو لە سەرەتای مانگی نیساندا بووە، نەخۆشی دەروونی نەبووە و ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی بووە.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دووپاتیکردەوە، کە ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ تەندروستی دەروونی بکوژەکە ئاشکرایکردووە، تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا بەتەواوی ئاگادار بووە و، لەکاتی پشکنیندا تووشی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی دەروونی نەبووە.

ڕوونیشی کردەوە، کە فەرمانی داوە تۆمەتبارەکە بسپێردرێتە دادگای تاوان، بۆ ئەوەی سزای بکوژەکە بدات.

سایتی ئەلعەرەبیە، وردەکاری گرینگی لە کەیسی مردنی قەشەکە ئاشکرا کرد، کە زانیارییەکان دووپاتیان کردەوە، تۆمەتبار نەهرو عەبدول مونعیم تۆفیقی خەڵکی پارێزگای ئەسیوت، لە ساڵی 1990ەوە ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی بووە.

لە 7ی نیسان ئارسانیوس لە شەقامێکی ئەسکەندەیە پیادەڕەوی دەکرد، ئەو تۆمەتبارە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەری بە سەختی برینداری کرد، پاشان گەیەنرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.

دەستەیەک لە ڕێبواران تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد و ڕادەستی پۆلیسیان کرد، دوای ئەوەی داواکاری گشتی پرسیاری لە توانا دەروونییەکانی کرد، لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیدا دەستبەسەریان کرد.

___

یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا

KDC

لە ماوەی تەنیا یەک مانگدا 81 حاڵەتی پێشێلکاری بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە 

KDC

زیارەتکارانی ئێران بە مەرج دێنە خاکی عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW