بەڵگەیەکی نوێ بۆ ژیان لەسەر هەسارەی موشتەری
توێژەران لە زانکۆی ستانفۆرد ئەوەیان دۆزیوەتەوە، کە ئاوی خوێ لەسەر هەسارەی موشتەری دۆزراوەتەوە، کە لەوانەیە ببێتە ژیان کردن تێیدا.
زاناکان تێبینی ئەوەیان کرد، کە گردە زەبەلاحە هاوتەریبەکانی سەدان میل زۆر هاوشێوەی ئەو تایبەتمەندییە ڕووکەشانە بوون، کە لەسەر سەهۆڵەکەی گرینلاند دۆزراونەتەوە.
پرۆفیسۆری یاریدەدەری زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی جیۆفیزیک، داستین شرۆیدەر، بۆ گاردیان وتی: “ئاوی شل لە نزیک ڕووکەشی سەهۆڵەکەی سەر هەسارەی موشتەری، نیشانەی شوێنێکی بەڵێندەرە بۆ وێناکردنی ژیان”.