KDC

پاسەوانانی سنوری بولگاریا کۆچبەران ڕووتدەکەنەوە

پاسەوانانی سنووری بولگاریا 84 کۆچبەر بە زۆر جلوبەرگیان پێ دادەکەنن و دیپۆرتی تورکیایان دەکەنەوە

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، پاسەوانەکانی سنووری بولگاریا دوای ئەوەی کۆچبەرەکانیان ناچارکرد کراسەکانیان دابکەنن و کەلوپەلە تایبەتەکانیان زەوتکردن، 84 کۆچبەریان بەرەو سنووری تورکیا دیپۆرت کردەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا ڕایگەیاند، کە هەندێک لەو 84 کۆچبەرە لە بولگاریاوە بە نیوە ڕووتی بۆ سنووری تورکیا گەڕاندۆتەوە و، کە پاسەوانەکانی سنووری بولگاریا بە زۆر ڕووتیان دەکەنەوە و دەیانگەڕێننەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تیمەکانی جەندرمە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا لە پارێزگای کەرکوکلەرێلی، لەکاتی ئێشکگرتنیاندا لە ناوچەی کۆفکازی نزیک سنووری بولگاریا، چاودێری هەبوونی کۆچبەرانی نایاسایی نیمچە ڕووتیان لە دارستانەکەی نزیک بولگاریا کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کۆچبەرەکان، ئەفغانی، مەغریبی، سوری و ئێرانیان تێدابووە، کە بە لەبەرکردنی چەند جانتایەکی پلاستیکی هەوڵیان داوە خۆیان لە سەرما بپارێزن.

میدیاکانی تورکیا ىلاویان کردووەتەوە، کە کۆچبەرەکان وتوویانە، لە ڕێگەی یۆنانەوە پەڕینەوە بۆ بولگاریا و پاشان لەلایەن پۆلیسی بولگاریاوە دەستگیرکراون و جل و بەرگیان لەبەر داکەندراون و هەندێ شتیشیان لە زەوتکردوون و دیپۆرتی سنووری تورکیایان کردوون.

___

كۆچبه‌رێكی دیکەی‌ كورد له‌ سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا به‌هۆی سه‌رما گیانی له‌ده‌ست دا

KDC

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات

nusar1

بەریتانیا: دوو پاڵێورای سەرەکی جێگرتنەوەی جۆنسن پاڵپشتی سیاسەتی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW