KDC

بۆ ئەمساڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دابەزینی ئابوری جیهان دەکات

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بە پێوەری بەردەوامی شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا و دەرئەنجامەکانی لەهەمبەر بەرزبوونەوەی کاڵاکان لەجیهاندا دەکات، کە گەشەی ئابووری جیهان بۆ ساڵی 2022 داڕمانێک بەخۆوە ببینێت.

رێکخراوی ناوبراو لە نوێترین پێشبینی خەمڵاندنی گەشەی ئابووری جیهان بە لاوازی دەبینێت، بۆ نموونە خەمڵاندنی بۆ ڕێژەی گەشەی ئابووری بە لە سەدا 3,6 بۆ دابەزینی 0,8 لەسەدا تاکۆی ساڵی 2022 چاوەڕێ دەکات.

ڕێکخراوی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی هەڵئاوسانی ئابووری جیهان دەکات، کە لە ئاستێکدا وڵاتانی پێشکەوتوو، ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووریان لەسەدا 5,7 بێت و، زیاتر 1,8 خاڵ لەخاڵی گەشەی ئابووری لە دەستدەدەن، وە وڵاتانی دیکە لەسەدا 8,7 بێت و، زیاتر لە 2,8 خاڵ پێوانەیی لە دەستدەدەن.

گەورەترین دوو وڵاتی ئابووری جیهان، بۆ وێنە ئەمەریکا بەڕێژەی لە دەستدانی 0,3 خاڵ بە ئاستی لەسەدا 3,7یە و، چینیش بەڕێژەی 0,4 خاڵ، بە ئاستی لەسەدا 4,4 گەشەی ئابووریان دادەبەزێت.

هەروەها پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەوروپا زۆر زیاترن، ئەوەش بەهۆی پشتبەستنیان بە کاریگەری سزا هەڕەمەکییەکان دژ بە روسیا، بێ جێگرتنەوەیەکی گونجاو لە بەرانبەر سزاکان.

لەو نێوەندەدا، وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ، زۆرتین ڕێژەی هەڵئاوسانی دەبێت، کە ڕێژەی 2,8 خاڵ بۆ لەسەدا 3,9 داڕمانی ئابووریان دەبێت و، بەریتانیاش لە هەڵئاوسانەکە بە دوور نییە، کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆی لە سەدا 3,7 بەرزدەبێتەوە، لەبەرانبەر ڕێژەی هەڵئاوسانی کەمتر لەسەدا یەک دەبێت، ئەمەش لە چاو وڵاتانی دیکە، کەمترین زیانی ئابووریان دەبێت.

بەگوێرەی لێکدانەوەکان، جیهان لە ئێستادا ڕووبەڕووی کێشەی هەڵئاوسان دەبێتەوە، بەشێکی بەهۆی سیاسەتی ناجێگیری بەهای دراو، لەکایەکی دیکەوە لە زۆربەی وڵاتانی دەوڵەمەند، کێشەکانی دابینکردن پێداویستیەکان و کاریگەرییەکانی ڕێککارەکانی دووبارەبوونەوەی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپتر دەبێت و، داگیرکاری ڕوسیا دۆخەکەی خراپتر کردووە، چونکە ڕوسیا و ئۆکرانیا سەرچاوەی پێداویستی خواردن و سووتەمەنی گەورەی جیهان دابین دەکەن.

جێی ئاماژەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیییە و، لە ساڵی ١٩٤٧زاینی دامەزرا و، بارەگای سەرەکی لە واشنتنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، ئێستا ١٨٩ وەڵات ئەندامن لەو ڕێکخراوە، کە گرێدراوی دراوی ئامادەی وڵاتانن و چاودێری ئاست و بەهای نرخ و دراوەکان لەسەر ئاستی جیھان دیاری دەکەن.

سۆران حەسەن

___

گرانترین شوتی تەنیا لەیابان دەڕوێنرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکات

KDC

کوردێکی نەغەدە سزا دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW