KDC

مۆسکۆ دوا وادەی نوێ بۆ سەربازانی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل دادەنێت

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، دوا وادەیەکی نوێیان بۆ سەربازانی ئۆکرانی لە کارگەیەکی پیشەسازیدا لە قەراغ دەریای گەمارۆدراوی ماریۆپۆل داناوە بۆ وەستاندنی شەڕ.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا دووبارە لەسەر پرەنسیپە مرۆییەکان پێشنیار دەکەن و داوا دەکەن بۆ وەستاندنی شەڕ سەربازانی ئۆکرانی چەک دابنێن، چونکە شەڕکەرانی لایەنگری ڕوسیا هەوڵ دەدەن بچنە ناو ئەزۆڤستاڵی ماریۆپۆل، کە سەربازانی ئۆکرانی و خەڵکی سیڤیلی ئۆکرانی تێدا کۆدەکرێنەوە.

شارەکە تا ئێستا بەتەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە، بەڵام هێشتا نەکەوتووە و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش وتی، کە ڕوسیا بڕیاریداوە بەهەر شێوەیەک بێت داگیری بکات. جێگری سەرۆکی شارەوانیش باسی لەوە کرد، کە نزیکەی 130 هەزار کەس لەو شارەدا 50 ڕۆژە گیریان خواردووە و، تێدەکۆشن بۆ دۆزینەوەی خۆراک و ئاو و دەرمان، ئەنجومەنی شاری ماریۆپۆل لە پۆستێکی تلگرامدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانی ڕوسیا لەو شارەدا بەردەوامن لە هێرشەکانیان، هێشتا ناتوانن ماریۆپۆل بگرن.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وتی، دۆخەکە بە دژواری ماوەتەوە بێ هیچ گۆڕانکارییەک و، چارەنووسی دەیان هەزار هاوڵاتیش نادیارە، زیلینسکی سوپای ڕوسیای بە دڕندەیی و نامرۆڤانە ئیدانە کرد و، ئەوەشی وت کە هێرشەکەی لە ڕۆژهەڵات چڕتر دەکاتەوە.

___

ئەوروپا :داواکاری پەنابەری زۆرن و زۆرینەیان داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە

nusar1

هۆرست زێهۆفە بۆ رێگری لە کۆچبەران پێشنیاری نوێ دەخاتە بەردەم حکوومەتەکەی

KDC

فەرەنسا چەند مزگەوتێک دادەخات و چەند کۆمەڵ وڕێکخراوێک هەڵدەوەشنێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW