KDC

سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا سەرنجێک

سۆران حەسەن

لەدوای 16 ی ئۆکتۆبەر بۆ جارێکی تر کرانەوەی دیپلۆماسی لە گەشتە دیپلۆماسییە سەرکەوتوەکەی ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا بەدیدەکرێت, و پێشوازی فەرمی لەلایەن یەکە بەیەکە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و تەنانەت تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا, کە گرنگی سیاسی خۆی هەیە, لە دیدار و پێشوازییەکان بەشداربوون

ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم ،کەنیازی هاناردەکردنی گازی سروشتی لە ڕێی تورکیاوە بۆ ئەوروپاهەیە ،کەلە ئێستادا گۆرانکاری گەورە لە ئاستی جیهان لە بارەی دەستکەوتنی گازی سروشتی بەدیدەکرێت.

ئۆپەراسیۆنی هێرشی داگیرکاری سەربازی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و کۆمەڵە سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بوارەکانی هاوردەکردنی وزەی روسیا و دارایی و بازرگانی تا کاریگەرییە ئابورییەکان هەڵوێستی ڕوسیا بەرمبەر ئۆکرانیا بگۆرێت ،لەگەڵشیدا کاریگەری و گۆرانکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی بەخۆوە دەبینێت

ئێستا گوێبیست و خوێندنەوەکان بۆ سەرو بەندی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی گازی سروشتی ،دانوستانەکانیش لەگەڵ وڵاتێکی زلهێزی وەک بەریتانیا ،کە خۆی بە خاوەنی ئێراق بەپێی ڕێککەوتنامەی سایکس بیکۆ دەزانێت ،دەور و کاریگەری لەسەرگرنگرترین و هەستیارترین بڕیاری ئێراق دا هەیە ،ئەمڕۆش بەرەو گەورەترین پێشهاتی ئابوری و گۆرانکاری لە ئاستی وزەی جیهان و دەروازەیەکی باش بۆ دەستهێنانی وزە لە ئەوروپا دەڕۆین ،ئەمەنە پێشهاتێکی گرنگن و سەرکردایەتی کورد سوودی لە دەرفەتە مێژووییە ببینێت و بەهەرشێوەیەک جێی خۆیی بکاتەوە
دەرفەتەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم هەنگاوی پێویست دەنرێت و گەشتە پڕ دیپلۆماسی و سیاسییەکە سەرۆکی حکومەت لەم چوارچێوەیەدا خۆی دەبینێتەوە
گەرکەمێک تێروانینمان لەدەوربەر هەبێت،لە چەند ڕۆژانی ڕابردوو ئێران بۆ یەکەمین جار 12موشەکی بە ئاشکراو بێ هیچ هۆکارێکی زیندوو ئاراستەی هەولێر کرد ،نیازو ئاراستەی ئێران لەلایەن لێکۆڵەرەوان و سیاسەتوانان زۆر زوو درکی پێکرا ،بێ هیچ ئامانجێک کە تەنیا زیانی مادی هیچ شتێکی سیاسی نەبوو ،بەڵام فشارەکان بەردەوامن لەلایەن هێزە ناکوردستانییەکان بە فیکەی هەلپەرستان دەیانەوێت لە گرنگی و بەهای گۆرانکارییەکان لەجیهاندا گوێکەڕبن ،وبەهەر شێوەیەک دەستیان لەکەمکردنەوەی دەستەکەوتەکان هەبێت،کەئەمەش نیازو ڕەشبینینیان بەرامبەر دواڕۆژی خۆیان و میللەتەکایان هەیە

سەرئەنجام ئەوەی هەیە ،جوڵەی کرداری و بەهێزی حکومەتی هەرێمە بۆ دواڕۆژ و ئومێدی هەموو دڵسۆزانی نیشتمانە ،ئەوەشی دەمنێتەوە ڕوو ڕەشی و خیانتکردن و نامەردی کەسانی هەلپەرست و داخ لەدڵە کەبەس ویزەی بێزارکەریان هەیە

___

ئەو کەسانە کێن کە پێویستیان بە وەرگرتنی چوارەمین ڤاکسین هەیە؟

nusar1

زمانی کوردی پێش زمانەکانی داگیرکەران کەوتووە

nusar1

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC
KDC

FREE
VIEW