KDC

ڕوسیا سزایی دارایی گۆگل دەدات

ئەمڕۆ پێنجشەممەحکومەتی ڕوسیا گوگڵی غەرامەکردووەبەهۆی ئەوەی زانیاریەکان دەسڕێتەوە کە لەسەر مۆسکۆن ،درۆکردن سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لەئۆکرانیا

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵگەی ڕووسیا تاس، ئەو غەرامەیە کە بەسەر گووگڵدا سەپێندراوە، کە ئەلفا خاوەنییەتی، چوار ملیۆن ڕوبل یان نزیکەی 50 هەزار دۆلار بووە

رۆیتەرز، ئەوەشی ڕاگەیاند، رێکخەری پەیوەندیە تەلەفۆنییەکانی ڕووسیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا وتی کە هەنگاو دەنێت بۆ سزادانی گووگڵ بۆ “بڵاوکردنەوەی درۆ” لە یوتوب، پێشتریش کۆمپانیای ئەمریکی ئاگادار کردبووەوە کە ئەگەر پابەند نەبێت غەرامە دەکرێت

هاوتەریب لەگەڵ ناکۆکی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەڕێک دەکرێت کە مانگی ڕابردوو دادگایەک لە پایتەختی ڕووسیا فەیسبووک و ئینستاگرام ی قەدەغە کرد دوای ئەوەی بە “توندڕەوی” تۆمەتباری کرد

بەپێی بڕیاری دادگا قەدەغەی میتا لە ڕووسیا بۆ واتساپ جێبەجێ ناکرێت

بە وتەی داواکاری گشتی ئەو دوو پلاتفۆرمە داواکارییەکانی لابردنی وێنەی ساختەی سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی ڕوسیا لەئۆکراینا پشتگوێ خستووە و ڕەتیکردۆتەوە کە بانگهێشتنامە بۆ کۆبوونەوە بێبەرنامەکان بسڕێتەوە

داواکاری گشتی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای خاوەنداریەتی بە ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی پەیوەندیەکان بۆ کوشتنی ئەندامانی سوپای ڕووسیا، “زانیاری توند و تیژی بڵاو کراوەتەوە لە سەر دوو پلاتفۆرمەکە هەڕەشە لە تاکەکان و کۆمەڵگا دەکات”

ڕوسیا بە پلاتفۆرمی “ڤکۆنتاکتی”ی خۆی کە لە ساڵی 2021دا زۆرترین بەکارهێنان لە ناو ڕووسیادا بەدەست هێناوە، بە پێی سایتی ئاماری بەکارهێنەرانی نێودەوڵەتی ستاتیستا کە 73 لە سەدی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی بە دەست هێناوە

___

یاری خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران دژی پێشنیاری ئەڵمانیایە

KDC

بە ڤیدیۆ: دیمانەی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر پڕۆژەی خوێندنی ئۆنلاین

nusar1
KDC

FREE
VIEW