KDC

سەرۆکی ئۆکرانیا: لەپاش شەڕ پێویستیمان بە سەدان ملیار بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵات هەیە

سەرۆکی ئۆکرانیا :پویستیمان بە سەدان ملیار دۆلار بۆ ئاواداندکردنەوەی وڵات هەیە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڤلۆدمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،کە وڵاتەکەی مانگانە پێویستی بە حەوت ملیار دۆلار هەیە ،بۆ مانەوەی ئابورییەکەی لە نێوەندی بەردەوامی شەڕ و ئەو زیانە زۆرەی توشیبووە
ئەمەو لەزیلنسکی وتارێکی ڤیدۆیی لە بەردەم سەرکردەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی ڕایگەیاند پێویستیمان بە سەدان ملیار دۆلار بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵات لە دوای شەڕ هەیە

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا وێڕای گەڕان بەدوای یارمەتی داراییدا داوای سزادان و دەرکردنی دەستبەجێی ڕوسیای لەهەموو دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کرد و ئاماژەی بەشاری خارکیڤ کرد کە شارەکە نیمچە وێرانبووە بەهۆی چڕی بۆردوماناکان کە لەئێستا سوپای ڕوسیا زیاتر ئاراستەی هێرشەکانی بۆ ئەو شارەیە

ئەمە دیمیس شمیگال سەرۆکی حکومەتی ئۆکرانیا کە خۆی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوە ،جەختی لەسەر خۆراگری گەلەکەی کردەوە و هەروەها داوای هاوکاری مانگانەی بە بڕی حەوت ملیار دۆلار کرد ،تابتوانێت بەردەومبێت لە مووچەی کارمەندانی وڵاتەکەو پێداویستی سەبازی و خۆراک لە ئەنجامی بەردوامی هێرشە سەربازییەکان کە ئامانجیان وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری و سەربازی وڵاتە ،کە هەموو هۆکارەکانی ژیان وێران دەکرێت

هەروەها کریستاڵینا گۆرجیڤا، بەڕێوبەری بەڕێوبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ، پابەندبوونی بە هاوکاری و مانەوەی لەگەڵ ئۆکرانیا دووپات کردەوە،و ڕایگەیاند، پێویستی یارمەتی دارایی بە ئۆکرانیا لە شێوەی بەخشین بێت نەک قەرز تا کەڵکەبوونی قەرزەکان کار لەسەر ئاوادانکردنەی وڵات لە پاش شەڕ نەکات

لە کۆبونەوەکەدا دەیڤد مالپاس سەرۆکی بانکی جیهانی ئامادەبوو ، شمیگال وتی وڵاتەکەی پێویستی بە پردێکی دارایی هەیە بۆ ماوەی پێنج مانگی داهاتوو تا 5 بلیۆن دۆلار لە مانگێکدا هاوکاری بکرێت
ئەو داوای کرد پلانی مارشاڵ وەک ئەوەی بۆ ئاواندانکردنەوەی پاش جەنگی دووەمی جیهان کراوە ،بۆ چاککردنەوە و ئاوادانکردنەوەی ئۆکرانیا پلانێکی وا دابنرێت

لەلایەکی ترەوە جانێت یالین وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا یارمەتی دارای بۆ ئۆکرانیا بە بڕی 500ملیۆ دۆلار ڕاگەیاند ،تاحکومەتی ئۆکرانیا بەردەوامبێت لە پێدانی مووچە و دابینکردنی خزەمەتگوزراییەکان بۆ وڵات ،هەروەها داوای لە وڵاتان کرد پەلەبکەن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا ،کەلە ئێستادا یارمەتییەکان زۆر پێویستن

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا سوورییەکی هاوسۆزی داعش بەپلانی هێرشی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

KDC

بەفر و رەشەبای بەهێز باشووری سوید دەگرێتەوە 

KDC

ڕوسیا فرۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمەکی سەربازی ڕۆژئاوای لە ئۆکرانیا خستەخوارەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW