KDC

نزیکەی 80کۆچبەر لە دورگەیەکی نێوان تورکیا و یۆنان داوای هاوکاری بە هەناوەچوون دەکەن

نزیکەی 80کۆچبەر کەبەلایەنی کەمەوە 10منداڵیان لە ناودایە ، لە دورگەیەکی بچووکی لە نێو ڕوباری ئیڤرۆس سنوری نێوان تورکیا و یۆنان گیریاخواردووە ،داوای هاوکاری بە هاناوەچوون دەکەن
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پەنابەرانی یۆنان ،کەلە پەیوەندیەکی تەلەفونی ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی 83کۆچبەر لە دورگەیەکی بچوک لە نێوەندی ڕوباری ئیڤرۆسی جیاکەرەوەی سنوری نێوان تورکیا و یۆنان ،ئەم 83 کۆچبەرە لە بارێکی زۆر خراپدان داوایی هاوکاری و بەهاناوەچوون دەکەن
کۆچبەران لەو دورگە بچووکە دوو گرووپن ،کە یەکێکیان 37کۆچبەرن لە 18,19مانگی چوار لە پەیوەندیەکدا بە ئەنجوومەنی پەنابەران داوای هاوکاریان کردووە ،بەڵام دواتر پەیوەندیەکەیان پچراو و تیمی بەهەناچوون نەیاتوانیووە بیاندۆزنەوە
هەروەها گروپی دووەم کە 46کۆچبەرن لەنێویاندا نزیکەی 10منداڵ و پەکەوتشیان لەگەڵدایە، لە دورگەکەگیریان خواردووە

بەپێی ئەوەی سایتی مهاجرنیوز بڵاویکردۆتەوە ،لە زەنگی تەلەفۆنی تیمی فریاگوزاری یۆنان هاتووە ،کۆچبەران لەپەیوەندیەکی کورتدا باس لە باری خراپی خۆیان دەکەن ،دەسەڵاتدارانی یۆنان بەدوایاندا دەگەرێن ،بەڵام بەهۆی پچرانی پەیوەندییەکەیان نەیتوانییوە بیاندۆزنەوە

جێی باسە کۆچبەران لە ترسی دیپۆرتکردنەوەیان و ئەشکەنجەنەدانیان لەلایەن پاسەوانانی سنور خۆیان حەشاردەدەن ،بە نهێنی و وریاییەوە پەیوەندیەکانیان ئەنجامدەدەن ،
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی ناحکومی و ڕۆژنامەنوسان ناوچەکە دابڕاوە و ڕێگری لە ڕێکخراو ڕۆژنامەنووسان دەکرێت کە سەردانی ئەو ناوچە سنوریان بکەن

سۆران حەسەن

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی گەلی کوردستان

nusar1

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW