KDC

یۆنان بە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی پەنابەران و کۆچبەران لە ناوچەی ئیجە بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بە چەندین هێرشی نایاسایی و دەستدرێژی سێکسی و مامەڵەی خراپ لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە کردووە، کە هەوڵ دەدەن لە تورکیاوە بپەڕنەوە یۆنان.

گەواهیدەرەکان دەریدەخەن، کە توندوتیژی و سوکایەتیکردن ئامرازێکی ستراتیژیە بۆ دوورخستنەوە و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە یۆنانەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ماری لیبەرم.

ڕێکخراوەکە دەستەڵاتدارانی یۆنانی بە شێوەیەکی سەرەکی تۆمەتبار دەکات بەوەی،، کە ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە بۆ یۆنان پەڕیونەتەوە، تەنیا لە ساڵی 2021دا، 5000 کۆچبەری دیپۆرتکردوونەتەوە.

لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە، زیاتر چاودێری کراوە کە چۆن دەستەڵاتدارانی یۆنان کۆچبەرەکانیان لە دەریا و لە نزیک کەنارەکانی تورکیا فڕێداوە، لەو ماوەیەدا بەلایەنی کەمەوە چوار کۆچبەر خنکاون، ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا، پەنابەری گەواهیدەری دواندووە، کە لە لێدان و دزی و هەڕەشەی مەرگیان لێکراوە، هەروەها ژنان و پیاوان لەلایەن پاسەوانانی سنووری یۆنانەوە ناچارکراون جلوبەرگیان دابکەنن و خۆیان روت بکەنەوە و، هەموو جەستەیان بە رووتی لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە پشکێنراوە.

بەهۆی ئەو داپڵۆسینەوە، کۆچبەران لە جیاتی یۆنان لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا گەشت دەکەن، بەڵام ئەم ڕێگا دەریاییە بۆ ئیتالیا مەترسیدارترە لە پەڕینەوەی دەریای ئیجەوە بۆ یۆنان.

ڕاستە ڕێکخراوەکە کەشتییەکی هەیە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکە، بەڵام لە پراکتیکدا بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەلایەن دەستەڵاتی یۆنانەوە سەپێندراوە، ساڵی ڕابردوو نەیتوانی بەکاری بهێنێت.

___

ئەڵمانیا : شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەشێک لە کوردانی شاری ڕاینە کۆبوونەوە

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

له‌باره‌ی كۆچبه‌ران عێراق وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW