KDC

تورکیا ئاسمانی بە ڕووی فرۆکەی مەدەنی و جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سوریا داخست


ئەو بڕیارەی ماوەیەکە دەرکراوە ، بە ڕاوێژ لەگەڵ ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی تورکیا قەدەخەکردنی ڕێڕەوی ئاسمانی لە فرۆکەکانی مەدەنی و جەنگی ڕوسیا بۆ سوریا جێبەجێدەکات
ئەمەو میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ،کە مەولود چاویش ئۆخلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ماوەی دیارکراوی بۆ قەدەخەکردنی فرۆکە مەدەنی و سەربازییەکانی ڕوسیا بۆ سوریا جێبەجێدەکات ،هەرچەندە ئەم ڕێگرییە ناچێتە چوارچێوەی ئە کۆمەڵە سزایانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕوسیا گرتویانەتەبەر ،چونکە تائێستا تورکیا پارێزگاری لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا و هاوسەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات و ،چەند گەڕێکی دانوستانەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا لە شاری ئەستەمبول بەچاودێری تورکیا بەڕێوەچووە

لەمبارەوەوەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ، ئێمە بواری ئاسمانی بەڕوی فڕۆکە مەدەنی وجەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سوریا داخستووە” ئەمەش لە مانگی ئازار ڕامانگەیاندووە دوا وادەی مانگی نیسان بوو ئێستا جێبەجێیدەکەین

هەرەوەها ئۆغڵو لە درێژەی لێدوانەکی وتی «کە سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسییەکەی لەو بڕیارە ئاگادار کردەوە» ،
وەک ئەوەی بڵاوکراواتەوە ئەم ڕێگرییە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت ،بەڵام تائێستا ڕوسیا هیچ وەڵامێکی ڕاگەیانراوی تورکیایی نەداوەتەوە
جێی ئاماژەییە تورکیا و ڕوسیا چەند جارێک پەیوەندییەکانیان گرژی تێکەوتووە ،بەڵام لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە ناوچەکە بە هۆی ئۆپەرسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا،تورکیا هاوسەنگی خۆی پاراستووە و نەچۆتە بەرەی ئەو کۆمەڵ سزاییانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوە دژ بە ڕوسیاگرتویانەبەر ،بەڵکو هەوڵی کۆبوونەوەی لوتکەیی لە تورکیا نێوان ڤۆلدمیر زیکنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا دەدات

سۆران حەسەن

___

یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی سێ ساڵە بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەدات

nusar1

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC

شارەوانی یۆتۆبۆری سێ خوێندنگای ئیسلامی لە باڵەخانەکانیان دەردەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW