KDC

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوڵاتە

‎پەیامی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی بەریتانیا لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا، لەسەر سەردانەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورردستان بۆ ئەو وڵاتە، پەیامێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەرکۆنەی هێرشی چەند کەسێک بۆ سەر شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و دەڵێن، كۆمەڵێك خەڵكی سەرلێشێواو و كاریگەری ئیرهابی فكری بەسەریاندا زاڵە و هاندراون، تا بە ئەنجامدانی ئەو ڕەفتار و كردەوانە كەیسی خۆیان بەهێز بكەن و، بەدژایەتیكردنی بەڕێز (مەسروور بارزانی) سەرۆكی حوكمەت و شاندی یاوەری، بیانوویەكیان هەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی.

دەقی پەیامەکە:

‎سەبارەت بەو هێرشە ناڕەوایەی كرایە سەر شاندی نوێنەرانی حوكمەتی هەرێمی كوردستان لەم كات و ساتەدا و، لەسەرووبەندی شەڕی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا، كە قەیرانێكە هەموو جیهانی گرتۆتەوە و، جیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، لەبەردەم گۆڕانكاری گەورە و حەتمی دایە.

‎لەم گۆڕانكارییانەدا، گەر كورد یاریزانێكی لێزان نەبێت، دەكرێتە خەڵوز بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكەدا دەكرێت، بەڵام گەر توانی سەربكەوێ بەسەر ئەو هەموو فشارانەی لە ناوخۆ و دەرەوە دەخرێنە سەری، ئەوا پشكی شێری گۆڕانكاری بەردەكەوێت و خۆی دەبێتە یەكەی سەرەكی و داڕێژەری گۆڕانكارییەكان و، بەدڵی ئەو نەخشەكە دادەڕێژرێت، كە سەرۆكی حوكمەت لە ئیمارات و بەحرەین و قەتەرەوە، بەرەو توركیا و دواتر بەریتانیا هەنگاوی نا.

‎بۆ ئەوەی ھەم خواستی ئەوروپا و جیھان پڕ بکات بۆ غازی سروشتی، ھەم بتوانێت پێش وەختە کورد ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی خۆی گۆڕانکاریبە ھاوکێشەکان بکات، نەک گۆڕانکاری پێ بکرێت و لە دەرەوەی ھاوکێشەکان بێت.

‎ھەروەھا بەگرتنەبەری ڕێگایەکی سەخت، کە پڕە لە کۆسپ و بەربەست بە هەبوونی ئیرادەیەکی بەھێز و جدی، کە کەس ناتوانێت لەو ڕێگایە پاشگەزی بکاتەوە، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەموو ھەڵانەی لە ڕابردوو کراون، بەسیستمکردنی ھەرێمی کوردستان و بردنەوەی بۆ سەرسکەی ڕاست و سەلامەت بۆ داھاتوو، جیھان و ئەوروپا ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دنیابینی سەرۆکی حکومەت بۆ دەرەوە، بە ئەرێنی ئایندەیەکی ڕووناک لێی دەڕوانن، پێشوازیەکی شاھانەی لێدەکەن، وەک سەرۆک وڵاتێکی زلهێز لەناوچەکە نەک ھەرێم.

لەكاتی سەردانیان بۆ وڵاتی بەریتانیا، كەسانێكی كورت بین و ئاژاوەگێڕ، وێنەیەكی قێزەوەنی نامرۆڤی و ناشرینی خۆیان نیشانی ئەم وڵاتە و جیهان دا، كە ئێمە وەك كوردانی ئەم وڵاتە و سەرجەم هاوڵاتیانی بەریتانیا، ئەو كردەوەیە ئیدانە دەكەین و، بەتەواوی كوردستانیان و جیهان دەڵێین، بەهەموو شێوەیەك دوورە لەڕەفتار و كرداری هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە و، بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە، کە كۆمەڵێك خەڵكی سەرلێشێواو و كاریگەری ئیرهابی فكری بەسەریاندا زاڵە و هاندراون، تا بە ئەنجامدانی ئەو ڕەفتار و كردەوانە كەیسی خۆیان بەهێز بكەن و، بەدژایەتیكردنی بەڕێز (مەسروور بارزانی) سەرۆكی حوكمەت و شاندی یاوەری، بیانوویەكیان هەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی و وای نیشان بدەن، كە ئەوان دژی حکومەتن و مەترسین بۆسەر ژیانیان، كە پێچەوانەكەی ڕاستە و سەلماندیان دژی ئیرادە و بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدانن .

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا

23/04/2022

___

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

KDC

کاندیدێکی مردوو لە هەڵبژرادنی ئەمجارەدا دەردەچێت

KDC
KDC

FREE
VIEW