KDC

نۆرۆڤایرۆس ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە

نۆرۆڤایرۆس ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە لە ماڵەوە بمێنەرەوە

شارەزایان دەڵێن مانەوە لە ماڵەوە و نەڕۆیشتن بۆ سەر کار، یا قوتابخانە، بە تەواوی پێویستە ئەگەر کەسێک نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆسی هەبێت.

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا، راپۆرتیداوە لە زیادبوونی بەرچاو لە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس.

ئەگەر کەسێک هەوکردنەکەی زیاد بێت، ئەوا دەبێت خۆی لە ڕۆیشتن بۆ سەر کار، یا ناردنی منداڵەکانی بۆ قوتابخانە بەدوور بخەن.

بەرپرسانی تەندروستی لە بەریتانیا دەڵێن، کە هەوکردنەکە بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە کاتێک تووشبووەکە لە نزیکەوە پەیوەندی پێوە دەکرێت.

لێزلی لارکین، بەرپرس لە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا، وتی: “نۆرۆڤایرۆس بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بۆ دەورووبەری تۆ”.

نیشانە سەرەکیەکانی هەوکردنەکە بریتن لە ڕشانەوە و سکچوون، لەگەڵ نیشانەکانی دیکەی کەمتر بەربڵاو وەک تا یان ئازاری سکیان هەیە.

وتیشی: “ڕێککارەکانی خۆپارێزی بریتییە:لە ماڵەوە بمێنەوە ئەگەر نیشانەکانی نۆرۆڤایرۆستان هەیە, مەچنە سەر کار, یا قوتابخانە تا 48 کاتژمێر دوای نەمانی نیشانەکان, پێویستە لەکاتی نەخۆشیدا سەردانی کەسانی بەتەمەن نەکەن”.

ماڵپەری کلینیکی تەندروستی مایۆ دەڵێت، تووشبوون بە نۆرۆڤایرۆس، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی لەناکاوی ڕشانەوە و سکچوون، هەروەها سەرئێشە و تا، هەمیشە لە ڕێگەی خۆراک، یا ئاوی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە.

نیشانەکانی نۆرۆڤایرۆس تا 3 ڕۆژ دەخایەنێت و، زۆربەی خەڵک بە تەواوی چاکدەبنەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بە چارەسەر بێت، بەڵام گرووپەکانی وەک منداڵ و بەساڵاچووان و نەخۆشە درێژخایەنەکان، پێویستیان بە چاودێری نەخۆشخانە هەیە.

هەوکردنی نۆرۆڤایرۆس لە ژینگە داخراو و قەرەباڵغەکاندا ڕوودەدات، وەک نەخۆشخانە و قوتابخانەکان.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس لە بەریتانیا، دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی سنووردارکردنی تێکەڵبوون

___

بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیدا

KDC

کۆمسیۆن: ئامێری جێگرەوە دادەنێین

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی چالاکوانێکی کورد ناجێگیرە

nusar1
KDC

FREE
VIEW