KDC

ترامپ هێرش دەکاتە سەر بایدن «ئەو باش نییە تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات»

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هێرشیکردە سەر جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکە و ئەو نوخبە سیاسییەی، کە وڵات بەڕێوەدەبەن و، بە کۆمەڵێک توندڕەو و سایکۆپات ناویان دەبات.

ترامپ لە ئۆهایۆ بۆ کۆمەڵێک لایەنگرانی قسەی کرد و وتی، بایدن دەستی تەوقە لەگەڵ هەوادا دەکات و شەرمەزارییە، کە دووبارەی کردەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بایدن وتارێکی 40 خولەکی لە زانکۆی کشتوکاڵی و تەکنیکی کارۆلینای باکوور تەواو کرد، تەوقەیەکی لەگەڵ هەواداکرد.

فۆکس نیوز گوتی دەستەی پلاتفۆڕمی سەلماندن، (لایەنگرانی سەرۆک) هاتن بۆ بەرگریکردن لەو گاڵتەکردنەی، کە بە بایدن کرا و دووپاتیان کردەوە ڤیدیۆکە ڕاستە.

ترامپ وتیشی: “وڵاتەکەمان لەناودەبرێت و بەرەو دۆزەخ دەڕوات، ئێمە پێشتر هیچ شتێکی لەو شێوەیەمان نەبووە”.

ئەوەشی وت: “ئێمە ئێستا سەرۆکێکمان هەیە بە داخەوە، کە هیچ بیرۆکەیەکی نییە چی ڕوودەدات، کاتێ ئەو تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات، بایدن باش نییە”.

___

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW