KDC

سوید: کەسێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵدان بۆ کوشتنی ئافرەتێک دەستگیردەکەرێت

بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵدانی کوشتنی ئافرەتێک کەسێک دەستگیر دەکرێت

دوای ئەوەی ئێوارەی هەینی ڕابردوو، ئافرەتێک لە چاڵێکی قووڵدا لە نۆربوری دۆزرایەوە، پۆلیس پیاوێکیان بە گومانی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵی کوشتنی دەستگیرکردووە.

فەرمانگەی داواکاری گشتی سوید ڕایگەیاند، کە ئەو پیاوە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵی کوشتی ئەو ئافرەتە دەستگیرکراوە.

دادگاییکردنەکە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، داواکاری گشتی، ئانی تروسینگ، کە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەکات، ڕەتی کردەوە کە زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

ئەو لە راگەیەندراوێکدا وتی: “لەبەر لێکۆڵینەوە ناتوانم زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو کەیسەوە بدەم”.

جێی باسە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، چەند ڕێبوارێک لە لانگگرۆڤانی دەرەوەی نۆربوری (ناوەندی سوید)، گوێیان لە دەنگی ئافرەتێک بوو، کە هاواری دەکرد و داوای یارمەتیی دەکرد، تا لەو چاڵە قووڵە رزگاری بکەن، ڕزگارکردنی ئافرەتەکە سێ کاتژمێری خایاند، دوای ڕزگاربوونی، دەرکەوت کە پیاوێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر و فڕێیداوەتە ناو چاڵەکەوە کە بیست مەتر قووڵ بووە.

___

برووسکەی پیرۆزبایی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان

KDC

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC

مێتا هەڕەشەی داخستنی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ئەوروپا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW