KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی چالاکوانێکی کورد ناجێگیرە

بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی چالاکوانێکی کورد ناجێگیرە

باری جەستەیی بەهنام موسیوەند بەندکراوی سیاسی خەڵکی کۆیەشتی لوڕستان، لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، ناجێگیرە.

بەهنام موسیوەند، لە ٣ی خاکەلێوە و کاتی ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج درایە بەر لێدان و ئەشکەنجە، لەبەر ئەوەی ئامادەنەبووە کەلەپچەبکرێتە دەست و پێی و، لەو کاتەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی خراپی گرتوخانەکە، مانی لە خواردن گرتووە وئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە.

هەنگاو بڵاویکردۆتەوە، کە بەهنام موسیوەند، لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوو، تەنیا ئاوی خواردۆتەوە و، ڕایگەیاندووە تا جێبەجێکرانی داخوازییەکانی، لە مانگرتن بەردەوام دەبێت.
تۆمارێکی دەنگی بەهنام موسیوەند بڵاوبۆتەوە، کە دەڵێت تەنیا کەرەستەی بەرخودانی من جەستەمە، ئەم مانگرتنە بۆ داخوازی ئازادبوون، یا دەرمان نییە، تەنیا بۆ ئەوەیە لەسەر ئەو قسانەی لەسەر بەرخودان کردوومە پابەند بم.

ئەم بەندکراوە کوردە سیاسییە لە کۆتایی قسەکانیدا بە زمانی کوردی دەڵێت بەرخودان ژیانە.
بەهنام موسیوەند تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستانە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ (١ی فێبریورەی ٢٠١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری تاران، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندی وەزارەتی ئیتڵاعات ناسراو بە بەندی ٢٠١٩ی گرتوخانەی ئێڤین گوازرایەوە، دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمێ (١٨ی مارس) بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکوانە کوردە، دواجار مانگی خەرمانانی ٢٧١٩ (سێپتەمبەری ٢٠١٩)، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد مەقیسە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە بەمەبەستی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی وڵات”، سزای ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و، ئەو سزایە لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. بەگوێرەی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، زیاترین سزا واتە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەهنام موسیوەند جێبەجێ دەکرێت.

___

پەیامی پەرلەمانتارێکی سویسرا بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

ئیتڵاعات گەنجێکی کورد دەستگیردەکات و چارەنووسی دیار نیە

nusar1

یانەی نەورۆز نازناوی خولی ئەمساڵیان بەدەستهێنا

nusar1
KDC

FREE
VIEW