KDC

پۆتین :ڕۆژئاوا لە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکشکاندی ڕوسیا سەرناکەوێت

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، رایگەیاند، کە ڕۆژئاوا لە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکشکاندنی ڕوسیا سەرکەوتوو نابێت.

پۆتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ داواکاری گشتی گتوگۆی کرد و وتی ڕوسیا لەژێر سزا و فشارێکی گەورەدایە لەلایەن ڕۆژئاواوە، ئێمە هەموو ئامرازەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنین بۆ سنووردارکردنی کاریگەری سزاکان، ڕۆژئاوا شکستی هێناوە لە دابەشکردنی کۆمەڵگای ڕوسیادا.

پۆتین داوایکرد کە کار بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نازیەکان، کە ساڵانێکە لە دۆنباس تاوانەکان ئەنجام دەدەن.

ڕوسیا هۆشداری دەدات لە پڕچەککردنی ئۆکرانیا

وەک بەشێک لە تۆمەتەکانی ڕوسیا بۆ پشتیوانی خۆرئاوا بۆ ئۆکرانیا، باڵیۆزی ڕوسیا لە واشنتن ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، ئەمڕۆ بە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ڕوسیای ڕاگەیاند، مۆسکۆ هۆشداری بە ئەمەریکادا، کە چەکی زیاتر نەنێرێتە ئۆکرانیا.

ئەنتۆنۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕوسیا24 وتی: “ئێمە جەختمان لەوە کردەوە کە ئەو دۆخەمان قبوڵ نەکردووە، کە ئەمەریکا بە چەک هاوکاری ئۆکرانیا بکات و دەبێ کۆتایی پێ بهێنێت”.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مۆسکۆ یاداشتێکی دیپلۆماسی بۆ واشنتن ناردووە و نیگەرانییەکانی ڕوسیای دەربڕیوە، کە ئەو جۆرە پێداویستییە چەکانەی ئەمەریکا، دۆخەکە خراپتر دەکات و مەترسییەکانی ئەو ململانێیە زیاتر دەکات.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ناساندنی کتێبێک دەکات

KDC

پرۆفایلی پیپ گواردیۆلا

nusar1

دوو پێكوته‌ كاریگه‌ریی خراپیان بۆ دڵ هه‌یه‌..ئه‌مریكا هۆشداریی دا

KDC
KDC

FREE
VIEW