KDC

پرۆفایلی تێری هێنری

بەشی یەکەم

ناوی تەواوی تێری دانیال ھێنریە، لەڕێککەوتی ١٣ـی ئۆگەستی ساڵی ١٩٧٧، لە ناوچەی لێس ئالیسی وڵاتی فەرەنسا لەدایکبووە، یاریزانێکی تۆپی پێی فەرەنسیە، تائێستاش بەردەوامە لەسەر خزمەتکردن بەبواری وەرزش و تۆپی پێ، سەرەتای دەست پێکردنی وەک یاریزانێکی لاو، لە سەرشەقامەوە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی سەریھەڵداوە، لەساڵی ١٩٩٠ـەوە ڕووی کردە یانەی مۆناکۆ و لەوێ وەک یاریزانێکی پیشەگەر ناسرا، پاشان لەساڵی ١٩٩٧ بوو بە یاریزانێکی نێودەوڵەتی لەوکاتەی بانگهێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی فەرەنسا کرا بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان، زیاتر بە جیھان ناسرا، کاتێک ڕوویکردە یۆڤانتۆس و لەوێوە بەبڕی ١١ ملیۆن پاوەند بۆ ڕیزەکانی ئارسیناڵ و، لەوێشەوە بە ٢٤ ملیۆن بۆ بارسا و، دواتر بۆ یانەی نیۆڕک ڕید بۆڵس، تا ئێستاش بەردەوامە لە یاریکردن لە ڕیزی ئەو یانەیە .

باوکی ھێنری، خەڵکی وڵاتی گوادالوپە و دایکیشی خەڵکی ناوچەی مارتینۆکوێی سەر بە وڵاتی فەرەنسایە، خۆیشی لە شاری لێس ئۆلیسـی سەربە پاریسی پایتەخت لەدایکبووە، ھەر لەسەرەتاوە ئارەزووی بەیاریکردن هەبووە و، لەتەمەنی حەوت ساڵیەوە بەھرەیەکی زۆری ھەبوو، بۆیە ڕاھێنەر کلاودی چیزێلی بانگێشتی ھێنری کرد بۆ یانەی ناوخۆیی لێس ئۆلیس، کە تیمێکی بچووک بوو، بەڵام پاشان باوکی ھینری کوڕەکەی بردە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و پەیوەندی کرد بە یانەی پالاسیاو لەساڵی ١٩٨٩، کەچی دوای ئەوە باوکی ھێنری کێشەی دروستکرد لەگەڵ یانەکە و، کوڕەکەی گەڕاندەوە بۆ فەرەنسا و، پەیوەندی بەیانەی ئی ئێس ڤیری چاتیلۆنەوە کرد و لەو یانەیەش دووسآڵ یاریکرد.

ھێنری لەگەڵ خانمێکی ئینگلیزی ھاوسەرگیری پێکھێناوە، کە ناوی نیکۆڵا مێریـە و بە کلارا ناسراوە و، لە رێککەوتی ٥ـی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٣ و ئاھەنگی گواستنەوەکەشی لە کۆشکی ھای کلێر بوو، لە ٢٥ـی مایۆی ٢٠٠٥ ئەم دوو ھاوسەرە، یەکەم منداڵیان بەناوی “تی” بوو، کەچی لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ دوای ئەوەی ھێنری پەیوەندی کرد بەیانەی بارسێلۆناوە، خێزانەکەی تەڵاق ـداو بڕی دە ملیۆن جونەی ئیستەرلینی وەک مەرجی ھاوسەرگیریەکەدا بە ھاوسەرەکەی پێشووی، دوای ئەمە گەڕایەوە بۆلای ھاوڕێ کۆنەکەی کە لەسآڵی ٢٠٠١ ناسی بووی و، یەکێک بوو لە دەستەی ھاندەرانی یەکێتی تۆپی باسکەی ئەمەریکی بەناوی یاندریا ڕایاکێکە، ھێنری زیاتر لە جارێک باسی لەوە کردبوو، کە ئارەزووی بەیاری باسکە هەیە.

لەسآڵی ١٩٩٠ ڕاھێنەر ئاڕنۆڵد کاتالانۆ نوێنەرەکانی نارد بۆ بینینی یارییەکی یاریزانی تێری ھێنری، لەو یارییەدا ئاسکە ڕەشەکە بە تەنیا شەش گۆڵی تۆمار کرد، لەکاتێکدا یانەکەی بە ئەنجامی شەش بەسفر یارییەکەی بردەوە، دوای یارییەکە، ڕاستەوخۆ کاتالانۆ بانگێشتی ھێنری کرد بۆ یانەی مۆناکۆ، چونکە خۆی لەوێ ڕاھێنەر بوو.

لەگەڵ یانەی مۆناکۆ، ھێنری ئاستێکی بەرزی ھەبوو و لە کۆی ١٠٥ یاری، توانی بیست گۆڵ تۆمار بکات، کە ئەمەش ڕێژەیەکی باشە بۆ یاریزانێک کە تەمەنێکی زۆر بچووکی ھەبوو، لە ئابی ساڵی ١٩٩٩ ھێنری نەیتوانی خۆی لە ئیتاڵیا بگرێت و شوێنی خۆی لە کاڵچیۆ بۆ نەکرایەوە، بۆیە بەناچاری و بەڕازیبوونی ھەردوو لا (یانەکە و خۆی)، بڕیاری فرۆشتنی درا بەیانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەبڕی ١١ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی (پاوەند)، لەژێر چاودێری ڕاھێنەری فەرەنسی ئارسین فینگەر، کە پێشتر لە یانەی مۆناکۆ ڕاھێنەری بوو بوو، دەستی بە یارکردن کرد، یانەی ئارسیناڵ ئەو ھۆکارە بوو کە ھێنری کرد بە ئەستێرەیەکی فەرەنسی و جیھانی، ساڵی یەکەم لەگەڵ گەنەرز زۆر ناخۆش بوو، چونکە لە ھەشت یاری یەکەمدا، ھێنری نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و خەریک بوو بێ ھیوا ببێت، ھەرچۆنێک بێت ئەو وەرزە بوونە دووەمی ئینگلتەرا لە دوای مانچیستەر یونایتدەوە و، لە جامی یەکێتی ئەوروپاش (یۆرۆپا لیگ)ی ئێستا، پلەی دووەمی بەدەستھێنا، کە بەیانی گەڵاتەسەرای تورکی دۆڕا.

پێشتر ھێنری ھەڵگری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی ٢٠٠٠ بوو، وەرزی دووەمی ھێنری تاڕادەیەک باشتر بوو لەگەڵ ئارسیناڵ و، لە ڕاوەدوونانی مانیۆش بەردەوام بوون، ھێنری لەو ساڵەدا واتا ٢٠٠٠-٢٠٠١، لە کۆی بەنجاو سێ یاری، تەنیا ٢٢ گۆڵی تۆمار کرد و سێ گۆڵیشی دروستکرد، کەچی وەرزی سێیەمی باشتر بوو و دەستکەوت و نازناوەکان ھاتنە نێو مەیدان، ھێنری یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ گەنەرز بەدەستھێنا لەسەر باڵانسی یانەی چێڵسی بوو، کاتێک یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلیزی لێ بردەوە بە دووگۆڵی بێ وەڵام، لە وەرزەدا ھێنری ٤٣ سێ گۆڵی لە ھەموو پاڵەوانێتیەکان تۆمار کرد، کەچی دواتر لەساڵی ٢٠٠٢ ھێنری نەیتوانی سەرکردایەتی فەرەنسا بکات لە پاڵەوانێتی جامی جیھانی کۆریا و ژاپۆن، بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراو ھەڵگری نازناوەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکان کرایە دەرەوە.

دەستکەوت و نازناوەکانی ھێنری درێژەیان ھەبوو، ساڵ بەساڵیش ئاستی بەرز دەبوەوە، لەساڵی ٢٠٠٥ دوای ئەوەی یاریزان پاتریک ڤێرا ڕوویکردە یانەی یۆڤانتۆس، تێری ھێنری بەشێوەیەکی فەرمی بووە کاپتن و سەرکردەی ئارسیناڵ، بەگشتی دەتوانین بڵێین: تیێری ھێنری، لە ١٩٩٩ تا ٢٠٠٧ بۆ ئاڕسیناڵ یاریکردووە.
٢٢٦ گۆڵی تۆمار کردووە لە ٣٦٩ یارییدا، ١٧٤ گۆڵی لە خولی ئینگلیزی بووە، حەوت گۆڵ لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا، ٤٢ گۆڵ لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکاندا، یەک گۆڵیش لە جامی قەڵغانی خێرخوازییدا.

زۆرترین ژمارەی یاری کە یاریزانێکی ئاڕسیناڵ بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامی دابێت: تیێری ھێنری، ٨١ یاری بۆ فەڕەنسا ئەنجام داوە.

یەکەمین یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە مەدالیای جامی وڵاتانی ئەوروپایان وەرگرتبێت: ئێمانوێل پێتیت، پاتریک ڤیێیرا و تیێری ھێنری، ھەموویان لە یۆرۆی ٢٠٠٠.

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دانیمارک کرد

nusar1

ڕۆناڵدۆ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

nusar1

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW