دوای نقومبوونی کەشتی مۆسکۆڤا.. لە دەریای رەشەوە هەڕەشەی جدی بۆ سەر ئۆکرانیا هەیە
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێشتا کەشتییە ڕوسییەکان لە دەریای ڕەشدا توانای لێدانی ئامانجە ئۆکرانییەکان و کەنارەکانیان هەیە، ئەوەش سەرەڕای لەدەستدانی کەشتی نیشتنەوە ساراتۆڤ و کەشتیی مۆسکۆڤا.
وەزارەتەکە لە تویتەردا ڕایگەیاند، کە نزیکەی 20 کەشتی دەریایی ڕوسیا، کە ژێردەریاییشیان تێدایە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای ڕەشدان و، دەتوانن هەڕەشەی جدی بن بۆ ئۆکرانیا و ناوچە کەناریەکانیان.